تکایە، بەکوالیتی خوێندنی ئەندازیاری ڕابگەن

تکایە، بەکوالیتی خوێندنی ئەندازیاری ڕابگەن! حەیای خوێندنی ئەندازیاریتان برد لە کوردستان


دابەزینی کۆنمرەی وەرگیران لە کۆلیژەکانی ئەندازیاری سەرجەم ستافی کۆلیژەکانی توشی کێشەیەکی گەورە کردوە، ئەویش ئاست نزمی خوێندکارەکانە. کە دەرچوەکانی هەندێک بەشی ئەندازیاری کاریان دەستناکەوێت، یاخود خەڵک بەنەزانی بەشێک لەسەر بەشێکی تر بەنەزانی بەباش دەزانێت، مانای ئەوە نیە کە قوربانی بە کوالیتی خوێندن بدەن لەو بەشانە و ئەندازیارۆکە دەربچوێنن.


با زۆر نەڵێین لەسەر ئەو بابەتە، هەموومان ڕاستیەکان دەزانین. لێرەدا چارەسەر پێویستە. بەڕای من تاکە چارەسەر بە مەرکەزی کردنی ئەزمونەکانی میکانیک و بیرکاری و فیزیا و کیمیا لەسەرجەم قۆناغەکانی یەک لەسەرجەم بەشەکانی ئەندازیاری لەسەر ئاستی کوردستان بەزانکۆی ئەهلی و حکومی.


ئەو خوێندکارەی نەیتوانی لە میکانیک و بیرکاری و فیزیا و کیمیا دەرچێت، نابێتە ئەندازیار. فلتەر نەکرێن، کوردستان توشی نەهامەتیەکی گەورە دەکەن.

خەڵک ئازان لە ڕەخنەگرتن بەڵام ترسنۆکن لە کارکردن