'تەنانەت تۆش بروتوس'
،ساتی تیرۆرکردنی یولیۆس قەیسەر گەورە و قێزەون بوو، شکسپیر بە ناشیرینترین تیرۆر لە مێژوودا وەسفی کردووە.
کاتێک هەموو کەسێک کە ڕۆژانێک متمانەی پێدەکردن خیانەتیان لێکرد و هەموویان کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر کوشتنی.
ئەو کۆبوونەوەیە کە تیایدا هەمووان بە چەقۆ هێرشیان کردە سەری..
قەیسەر سەرەڕای هەموو برینەکانی چەقۆ لە جەستەیدا هێشتا وەستاوە و نەکەوتووە.
تا هاوڕێ کۆنەکەی 'بروتوس'ی بینی...
یولیۆس قەیسەر لە خوێنی خۆیدا بە کۆسپەوە بەرەو هاوڕێکەی ڕۆیشت.
لە چاوەکانیدا نیگایەکی هیوا و ئاسوودەیی هەبوو.
هاوڕێ کۆنەکەی لێرەیە بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات.
دەستی خستە سەر شانی، چاوەڕێی یارمەتی بوو.
بەڵام برۆتوس چەقۆیەکی لێدا.
لێرەدا قەیسەر ڕستە بەناوبانگەکەی وت
'تەنانەت تۆش بروتوس!! کەواتە... با قەیسەر بمرێت....'
قەیسەر بە مردوویی کەوتە خوارەوە.
بە پێچەوانەی هەموو چەقۆکانی ترەوە، چەقۆی بروتوس چەقۆ کوشندەکە بوو. برۆتۆس چەقۆی لەجەستەی یۆلیۆسی هاوڕێی نەدا، بەڵکو لە هاوڕییەتی و متمانی دەیان ساڵەی نێوانیان دا. چاوەکانی یۆلیۆس بەهیواوە دەیانڕوانیە برۆتۆس. لەوساتەی خیانەتی لە هیوا و متمانە لەسەر دەستی خۆشەویسترین هاوڕێی بینی، یۆلیۆس بریاریدا بمرێت.
لە ژیانی هەریەکێک لە ئێمەدا “بروتوس”ێکی تایبەت هەیە. فێربە کە هێلکەکان گشتی نەخەیتە یەک سەبەتەوە. متمانەی تەواو نەبەخشیتە کەس بەبێ لێکدانەوەو سەلماندن. خۆت بە کەسیکی دیاریکراوەوە نەچەسپێنیت، و هەموو ئاواتەکانت نەخەیتە سەر یەک کەس!