پیاوێکی بێکار داوای پۆستێکی پاککەرەوەی ئاودەستی لە کۆمپانیایەکی گەورەی کۆمپیوتەر پێشکەش کرد. کاتێکی بۆ دیاریکرا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیا.
لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا بەڕێوەبەرەکە بە کابرا بێکارەکەی وت: پیرۆزە، تۆ بۆ ئەو کارە وەرگیرایت.
بەڵام پێویستمان بە ئیمەیڵەکەتە بۆ ئەوەی گرێبەستی دامەزراندن و مەرجەکانت بۆ بنێرین.
ئەو کەسە بێکارە لە وەڵامدا وتی: ئیمەیڵم نییە و کۆمپیوتەریشم لە ماڵەوە نییە.
بەڕێوەبەرەکەش لە وەڵامدا وتی: تۆ کۆمپیوتەرت نییە، واتە تۆ بوونی نیت، ئەگەر بوونی نەبیت مانای ئەوەیە ناتوانیت کار بۆ ئێمە بکەیت.
پیاوە بێکارەکە دوای ئەوەی دەرگاکان بەڕوویدا داخران، بە ناڕەحەتی ڕۆیشت
کابرا خاوەنی 10 دۆلار بوو، سندوقێک تەماتەی کڕی، دەستی کرد بە لێدانی دەرگاکان بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.
لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ئەو پیاوە ٢٠ دۆلاری بردەوە.
دوای ئەمە پیاوەکە تێگەیشت کە پرۆسەکە قورس نییە.
ڕۆژی دواتر ٣ جار دەستی کرد بە دووبارەکردنەوەی پرۆسەکە، دوای ماوەیەک پیاوەکە بەیانی زوو دەستی کرد بە چوونە دەرەوە بۆ کڕینی چوار ئەوەندەی بڕی تەماتە.
داهاتی پیاوەکە دەستی کرد بە زیادبوون تا توانی پاسکیلێک بکڕێت.
دوای ماوەیەک و ماندووبوون، پیاوەکە توانی بارهەڵگرێک بکڕێت تا ئەو کاتەی پیاوەکە خاوەنی فرۆشگایەک بوو کە چەندین جۆری تەماتەی دەفرۆشت.
دوای چەند ساڵێک ئەو پیاوە بووە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای هەناردەکردنی سەوزە و میوە
کابرا دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە داهاتوو تا بڕیاریدا کۆمپانیاکەی لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی تەئمین، تەئمین بکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کارمەندێکی کۆمپانیای تەئمین، کارمەند وتی، “من ڕازیم”. بەڵام پێویستم بە ئیمەیڵەکەتە بۆ ئەوەی گرێبەستی تەئمینەکەت بۆ بنێرم.
کابرا لە وەڵامدا وتی ئیمەیڵ و تەنانەت کۆمپیوتەریشم نییە.
کارمەندی تەئمین بە سەرسوڕمانەوە وەڵامی دایەوە: ئێوە لە ماوەی چەند ساڵێکدا گەورەترین کۆمپانیای هەناردەکردنی میوەتان دامەزراندووە، و ئیمەیڵێکتان نییە
ئەی ئەگەر ئیمەیڵێکت هەبوایە چ دەبوو؟
کابرا لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ئیمەیڵێکم هەبوایە ئێستا لە کۆمپانیایەک ئاودەستم پاک دەکردەوە!!
وانەکە:
هەندێک جار خودا شتێکت لێ دەشارتەوە کە خۆت زۆرت پێ باشە بەلام مەرج نیە باش بێت، بەڵام ئەوەشی کەلە سەرەتادا وادەزانی باش نیە بۆت، لەوانەیە باشترین بێت..