ماتیۆ پێری دەڵێت: من لەو زنجیرانە ڕۆڵی سەرەکیم گێرا کە زۆرترین بینەری هەبوو، وە ئەو پارە و ناوبانگەم دەستکەوت کە بەدوایدا دەگەڕام، و تا ئێستا هیچ شتێکم نەدۆزیوەتەوە کە ۆشایی ناوەوەم پڕ بکاتەوە ئەگەر بە دەستی من بوایە، ژیانی خۆمم دەگۆڕیەوە بە ژیانی ئەو کەسەی کە لە بەنزینخانەی نزیک ماڵەکەم کاردەکات..!!
ئەو دیاردەیەی ئەکتەرەکە باسی کردووە پێی دەوترێت:
تەڵەی پرێستیژ
تەڵەیەکە کە وامان لێدەکات باوەڕمان بەوە هەبێت کە هەموو کێشەکانمان لە ژیاندا چارەسەر دەبێت ئەگەر بگەینە پۆستێک، کارێک، یان تەنانەت بڕوانامەیەکی دیاریکراو، بەڵام زۆرجار ئەوە ڕوونادات، هەرکەسێک لە سەرەتادا بەتاڵ بووبێت، ئەوا هەر بەتاڵ دەبێتەوە هەرچەندە بەرز بڕۆن.
زانایان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی مرۆڤەکان بەم دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ سروشتی ئەو دیاردەیە شاراوە و کە دەرناکەوێت تەنها کاتێک نەبێت کە مرۆڤەکان بتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، پاشان سەریان سوڕدەمێنێت کە ژیان و کێشە ناوخۆییەکانیان هێشتا وەک خۆیانن و کە ئەوان زیادەخەمڵاندنی ڕادەی ئەو گۆڕانکارییەیان کردووە کە ڕوودەدات ئەگەر بگەنە ئامانجەکانیان.
ئەو حەقیقەتە شاراوە لە ژیاندا هەر دەمێنێتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەوانەی لە ژیاندا کاری باش دەکەن، تێگەیشتنترن لەو کەسانەی ئیدعای ئەوە دەکەن!!
پاشان لە دەرەنجام بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شایەنی ئەو هەموو هەوڵە نییە، تەمەنی مرۆڤ کورتە و مانەوە لەگەڵ ئەو پریستیژە درۆیە و ناوبانگیە کارێکی زۆر ئەستەمە!!!