تەجروبەکی ڕاستەقینە

لە شوباتی ٢٠١٨ لەگەل بیانیەک لە دهۆکەوە دەگەرامەوە هەولێر و باسی قەیرانی دارایی ئەوکاتمان دەکرد کە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە جێبەجێ دەکرا و هەوڵم دەدا تێیبگەیەنم کەوا حالی خەلک چەند خراپە.

 بەلام نەمتوانی چونکە لە یەکەم قسەی ووتی راستی دەزانی باوەر بەقسەکانت ناکەم لەبەر دوو هۆکار: هۆکاری یەکەم زۆری ژمارەی سەیارەی بەرزی دەبل ئەکسل  بەگشتی و سەیارەی لاندکروزی ناسراو بە وەنەوشە بەتایبەتی. هۆکاری دووەم زۆری خواردنی بەرماوە کاتیک کە دەچیە هەر خواردنگەیەک و سەیرە، ئەگەر میلەتیک برسی بیت چۆن وادەکات.

 با وادابنێین ئیستا لە کوردستان ٥٠،٠٠٠ سەیارەی وەنەوشە و گی کلاس و هاوشیوەکانی هەیە. نرخی هەریەک لەو سەیارانە بەناوەندی کەمترین ٥٠،٠٠٠ دۆلارە. ئەوە بەتەنها دەکاتە ٢،٥ ملیار دۆلار. حکومەت چۆن ریگەدەدات ٢،٥ ملیار دۆلاری هاولاتیانی بە شتیک بدریت کە بەدیلی هەیە و هیچ بەهایەکی ئابووری نیە. بگرە زەرەریشی هەیە. هەر زوو باجی سەر ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبیلانە لە ٢٥٠٠٠ دۆلار کەمتر نەبوایەو سالانەی دەقاتی سەیارەکی تر بوایە، ئەو پارە زۆرە بەهەدەر نەدەرۆیشت. بە ٥ ملیار دۆلار هیلی شەمەندەفەری زاخۆ-کەلار-هەلەبجە-سۆران-زاخۆ دادەنرا. حکومەت و میلەتی هۆشیار ئیشی لەوجۆرە ناکەن. خۆ یابان کە دروستکەری ئەو جۆرە سەیارەیە و ژمارەی دانیشتوانی ١٢٥ ملیۆنە بەقەد کوردستان وەنەوشەی تیدا نیە (مەبەستم ریژەی تاک/لاندکرووز ە)! ئەلمانیا کە ژمارەی دانیشتوانی ٨٣ ملیۆنە بەقەد کوردستان مارسیدسی گی-کلاسی تیدانیە. هەر بۆ تاقیکردنەوە، بڕۆنە سەر ویبسایتەکانی وەک کوردسەیل و کوردشۆپینگ و ئەوانە بزانن ژمارەی ئەو سەیارانە چەند قاتی ئەوانی تر زیاترە! دەپرسم بۆ؟

تیبینی: من مەبەستم کوالیتی و باشی ئەو سەیارانە نیە بەقەد ئەوەی مەبەستم ئیسراف و جەهالەتە. بەرای من بۆ نمونە هەر لە خودی سەیارەکانی تویۆتا بەدیلی یەکجار باشمان هەیە. هەموانیش دەزانن مارکەی تویۆتا مانای چی.

لینکی پۆست

بەراوردی ژمارەی زانکۆکان