سزای گەندەڵکاران

لە ساڵانی ١٢٦٠ ەکان لە بەریتانیا، نانەواچیەکان بەناوبانگ بوون بەوەی کەوا فێڵیان لەخەڵک دەکرد و قەبارەی نانیان زۆر کەمتر لەخۆی بەخەڵک دەفرۆشت. هێنری سێیەم بەو کردارە زۆر پەست بوو. بریاری دا بەوەی هەر نانەوایەک فێل لەخەڵک بکات، بەبەرچاوی خەڵک بخرێتە قەفەسێک و چەندین جار لەئاو نوقم بکرێت. خەڵکیش ئازادن کەوا چی پیس و بۆگەنە لەو نانەواچیە گەندەڵە بگرن.


هەندێک جار دووبارەکردنەوەی هەمان بیرۆکە بەسەر کەسانی گەندڵ زۆر کاریگەرترە لەوەی چەندساڵیک حوکمی بدەی و لەبەندیخانە نان و ئاوی بدەیتێ و مەسرەفی لیبکەی. بهێننە بەرچاوی خۆتان، سەرۆک شارەوانیەکی گەندەڵ، سەرۆک زانکۆیەکی گەندەڵ، وەزیرێکی گەندەڵ، ئەندام پەرلەمانێکی گەندەڵ، مامۆستایەکی زانکۆی گەندەڵ، بازرگانێکی گەندەڵ، کرێکارێکی گەندەڵ، ...هتد. رووت بکرێتەوە و پشتاوپشت سواری گوێدرێژێکی بکەی و یەک تەنەکە ماستی بۆگەنی پێدا بکەی و بەناو شەقامێکی گشتی ببەیت و خەڵکیش پەلکە شوتی و هێلکەی بۆگەنی تێبگرێت سزایەکی دەروونی زۆر قورستر نیە لەوەی بەدزی دادگایی بکەی و دواتر لەگەڵ نەرمبوونی دڵی سەرۆک بەبەر لیبوردن بکەوێت لەبەندیخانە بهێنرێتە دەرەوە و ڕابکات بۆ هەندەران و لەوێ خۆشترین ژیان بژیەت؟



چ بچێنی، ئەوەی دەدوریتەوە