خۆزگە لەناو ئێمەش "سیروان مەسکێک" دەبوو کە مەشهەدی "پۆڕنی سیاسی و ئابوری و هونەری" هەرێمی کوردستان لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانی لە گشت شتێک هەر لە بەرگریەوە بگرە تا پەروەردە و تەندروستی و ئابوری و هونەری کۆتایی پێدەهێنا. بەزمانی ژمارە و لۆژیک پەردەی لەسەر هەموو سکاندەڵێک هەڵدەماڵی. دەستی لە بچوکترین فەرمانبەر تا باڵاترین نەدەپاراست.
خراپترین فۆرمی گەندەڵی، گەندەڵی بەیاسایی کراوی وەک جیاوازی نێوان موچەی بەرێوەبەرێک و فەرمانبەرێک لەهەمان فەرمانگە ١٥ قات بێت! فۆڕمێکی گەندەڵی کە سود لە پێگە بۆ دەوڵەمەندکردنی ناوبانگی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی صلاحیاتەکان بۆ پیگەی بەرزتر و بەکردنی دامەزراوەیەک بە خزمەتکار و پەیژەیەک بۆ بەرژەوەندەیە مەعنەویە کەسایەتیەکان دەکات و بەردەوام خەریکی مجامەلەی بەتاڵە.
چەند ساڵێک لەمەوبەر "Public Sector Productivity Index" م پێشنیار کرد. پێشنیاری ژووری سوپەر زیرەکەکانی کوردستانم کرد کە کۆبکرێنەوە و وەک سامانێکی نیشتمانی سودیان لێوربگیرێت. دەزانم، بەدەستخۆشیەوە هەندێک لایەن هەیە کار لەسەر زۆربەی پێشنیارە نیشتمانیەکانی ئێمە دەکەن. کۆتایان مەسەلەی "بایەعیەکەی سۆلار" بوو.
بتانبینم ٥٠ زیرەکترین گەنج بەگەڕبخەن بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی گشتی و بازاڕ. ئیفادیان بکەن بۆ باشترین دامەزراوەی ڕاهێنان و وەک ئەو سەقەتسازیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکەن کە (ROI) ەکەی هەمووی بە پێچەوانە دەرچوو (ملیۆنەها دۆلاری لێ سەرفکرا بە سودیکی زۆر کەم). زۆریش بە پێچەوانە و حەقی وایە دابخرێت یان وەک جاران بکرێتەوە دەزگایەک سەر بە ئەنجومەنی وەزیران یاخود سەر بە وەزارەتی پەروەردە. ئەوکات سەرم دەتاشم ئەگەر کاریگەری ئەو ٥٠ گەنجە زیرەکە لە ٥٠٠٠ ی لەو بابەتانەی ناو ئەو وەزارەتە باڵایە باشتر نەبوو!