لەژیانم هەرگیز سەیری بۆمبی ئەتۆمیم/هایدرۆجینیم (کە چالاکی تیشکی زۆر کەمترە لەهی ئەتۆمیەکە) بە داهێنانێکی سوپەر خراپ نەکردووە. لەڕاستیدا ئەو بۆمبانە ڕێگری سەرەکی بوون لە سەرهەڵدانی چەندین جەنگی جیهانی دوای جەنگی جیهانی دووەم و سیستەمێکی تاڕادەیەک جێگیریان بۆ جیهان دروستکرد کە تیایدا مرۆڤایەتی توانی ڕێژەی هەژاری بۆ خوار ١٠٪ دابەزێنێت.
"خاپوربوونی هاوبەش" ڕێگر بوو لە شەڕی یەکیتی سۆڤیەت و ئەمریکا، چین و ئەمریکا، هیند و پاکستان، هیند و چین...هتد. هەریەکێکیان بیر لەبەکارهێنانی بکاتەوە بەرامبەر ئەوەی تر، دەبێت بیر لە لەناوچونی خۆی و تەنانەت زەویش بکاتەوە. ئەوەش ڕیگریەکی یەکجار باشە لە جەنگی جیهانی گەورە. کلیلی سەرهەڵنەدانی جەنگی جیهانی وەک جەنگی جیهانی دووەم ئەو بۆمبە ئەتۆمیە/هایدرۆجینیانەیە.
بابەتی ئێستامان سودێکی دیکەی بۆمبی ئەتۆمی/هایدرۆجینیە، ئەویش ئەوەیە کە وەک ئەندی هاڤەرلی لە پەیپەرەکەی ئاماژەی پێکردوە (Nuclear Explosions for Large Scale Carbon Sequestration) بەکاری بهێنین بۆ کۆنترۆلکردنی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا و پلەی گەرمی زەوی ١،٥ پلە داببەزێنین. پرۆسەی دەیان ساڵ لەگەرمبوونی زەوی پێچەوانە بکرێتەوە.
لە ڕیگەی تەقاندنی چەندین بۆمبی ئەتۆمی/هایدرۆجینی کە کۆی گشتی توانای تەقاندنی بگاتە ٨١ گێگاتۆن لە ژێر خاکی زەریای هیندی (ووردتر: لەژێر خاکی بانی کارگوایلیان لەناوەڕاستی زەریای هیندی) کە ڕیژەیەکی زۆر لەبەردی بازالتی تێدایە و ئەو جۆرە لەبەرد وورد دەبێت و لەزەریا پەرش و بڵاو دەبێتەوە. سیفەتی سەرەکی ئەو بەردانەش هەڵمژینی دوانۆکسیدی کاربۆنە و بەوشێوەیە زەریا دەکەیە فلتەرێکی سروشتی دوانۆکسیدی کاربۆن لەڕیگەی (Enhanced Rock Weathering) و دوانۆکسیدی کاربۆنی ٣٠ ساڵ بەیەکجاری دەسڕیەوە.
تێچووی ئەو پرۆژەیە کە ئەگەر هەر ٣٠ ساڵێک دووبارە بکرێتەوە دەگاتە ١٠ ملیار دۆلار کە نزیکە لە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵێک. ئەوەش هەر تێچوو نیە کە جیهان باسی بکات و ئاوڕی لێبداتەوە.
لەجیاتی تەڕەماشی ژینگەیی و ئەو هەمووە ترلیۆن دۆلارەی کە لە جیهان لەو بابەتەی سەرف دەکرێت و خەلكێکی زۆری تەمبەڵ نان بە کەمکردنەوەی چەند میلیگرامێک لە گزۆزی سەیارە دەخوات، لەکۆڵ چێشمە چێشمی ئەو دینە نوێیە تەزویرەی "ژینگە" ببینەوە باشتر نیە؟
بۆ زیاتر زانیاری: https://lnkd.in/ecR4DdF4