ستایلی ئەو سەردەمە و ٦٥ ساڵ پێش ئێستا

دوێنی لە قشڵەی کۆیە سەیری چەند فۆتۆیەکی کۆنم کرد. ئەوەی سەرنجی راکێشام پۆشتە و پەرداخی چینی خویندەواری ئەو سەردەمە بوو بەبەراورد لەگەڵ ئێستا. سەیری وێنەکانم دەکرد و دەگەڕام لەوەی یەکێک جلەکەی ئوتونەکرابێت، نەدەمبینی. سەیری وێنەکانم دەکرد یەکێک هەردوو دەستی لەسەر زنجیری پانتۆڵەکەی بێت (وەک ئیستا باوە)، نەمدەبینی. وەک ئەوەی پیاوەکانی ئەو سەردەمە لەوەی بترسێن لێیان بدزن.


هەمان شت بۆ ئەو فۆتۆیانەی کە ئافرەتی خوێندەواری تێدابوو. ئەوانی ٤٠-٦٠ ساڵ پێش ئیستا هەموو لەسەر سروشتی خۆیان پۆشتە و پەرداخ بوون. بۆتۆکس و فیلەر و تەزویر نەبوون. نازانم، لەوانەیە ئەگەر ئەو سەردەمە ئەو شتانە هەبوایە، بەشیک لەوانیش گیرۆدەی ئەو نەشتەرگەریانە بونایە. ئەو نەشتەرگەریانە لەراستیدا بۆ ئەو کەسانە کراون کە توشی روداوێکی وەک سوتان یان کەوتن دەبن. کچەخوێندکارەکانی ئەو سەردەمە راستە ٩٠%ی سفور بوون، بەڵام رەمزی شەرەفیش بوون.


من ناڵیم لاسایی ئەو سەردەمە بکەنەوە، بەڵام با هاوسەنگیەک هەبێت لەنێوان ئەو تەمسیلکردنەی ئیستای بەشیک لە کچەکان/کورەکان و ناخی خۆیان. هەر چ نەبێت ئەوانەی کە ئیدعای بەدینی دەکەن، بەراستی و بەگیان پابەند بن بە رێنمایەکانی ئیسلام. نەوەک لەترسی کۆمەلگەو کەس و کاری نزیکیان ئەو کارە بکەن. یاخود بۆ هەڵخەڵەتاندنی خوشک/برای موسوڵمان و دۆزینەوەی هاوسەر. تۆ کە شەرم لەو خودایە بەقەد شەرم کەسانە و کۆمەڵگە ناکەیت کە باوەرت پێیە، پێویست ناکات قەوانی رەوشت بۆ ئەوانە لێبدەیت و خۆت بە نزیکتر لەخودا بزانیت.



لەسەر نا عەدالەتی لە ژیان