ستایلی نوێی مانگرتن

کاتێک شۆفێرانی پاسی گشتی لە ئۆکایامای ژاپۆن بڕیاریان دا مانبگرن، خۆیان لە کارەکانیان بەدوور نەگرت، وەک ئەوەی لە هەموو شوێنێکی جیهان دەکرا.


زۆر ئاسایی، لەگەڵ هەمان کاتەکانی کارکردن هەموان چونە سەر کارەکانیان. تەنها جیاوازیان ئەوە بوو کە ئامێرەکانی وەرگرتنی کرێی نەفەرەکانیان بە پارچە قوماشی سپی داپۆشی و ڕەتیانکردەوە پارە لە سەرنشینەکان وەربگرن و گەشتەکانیان بە ئازادی دەکرد، بۆ ئەوەی سزاکە ئاڕاستەی حکومەت بکرێت نەک هاوڵاتیان.


ئەمە وانەیەکی زۆر سودبەخشە بۆ مانگرتن. ئەگەر دەتانەوێت خەڵک ئازاری پێنەگات، وەک ئەوەی لە مانگرتنی مامۆستاکانی پەروەردە رویدا و دەیان هەزار منداڵ ماوەی زیاتر لە ٤ مانگ لە خوێندن دابڕان، کێ زەرەری کرد؟ حکومەت یان منداڵی خەڵک؟ پێویستە هەندێک زیرەکانەتر بیربکەینەوە پێش ئەوەی پرۆتێست لەسەر هەر شتێکی تر بکەین.

چەند تێبینیەکی گرنگ