شێتەکان

لە ساڵی ١٩٦٠ لە شێتخانەیەک لە تورکیا و لە ئەنجامی کەمتەرخەمی پاسەوانان، ٤٢٣ شێت هەڵاتن. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی گەورە. دەستبەجێ قایمقام، بەڕیوەبەری نەخۆشخانەکە بانگهێشت دەکات کە ناوی موتەمەد بوو، داوای لێدەکات خێرا کێشەکە چارەسەر بکات.


موتەمەد صافرەیەکی هێنا، و داوای لە قایمقام و بەشێک لە کارمەندەکان کرد کە لە پشتەوە بیگرن و یاری شەمەندەفەر لەناوەراستی بازاڕ بکەن. فییت فیییییییت! وردە وردە شێتەکان کۆبونەوە و پشتی یەکتریان گرت وەک شەمەندەفەڕ. شەمەندەفەڕ لەبازارەوە بەرەو شێتخانە بەڕێکەوت. کاتێک ئێوارە سەرژمیریان کرد، لەجیاتی ٤٢٣ شێت، ٦١٢ شێت لەشێتخانە بوون.


لەو کوردستانەی خۆشمان، زۆربەی شێتەکان لەشێتخانە گەورەکانی ناو شار بەدوای یەک چەندین شەمەندەفەڕی جەنجاڵی دروست دەکەن، ئەوان لەلای خۆی خاوەن مۆڵەتی شۆفێرین کەچی بە هۆڕن سەلام لەیەک دەکەن یان جوێن بەیەک دەدەن و هیوایەتیشیان سەرپێچیە. شەمەندەفەڕی ژیرەکانیش پۆل پۆل بەچیا هەڵدەگەڕێت. کام لەدەست کام ڕادەکات؟

وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان