گەنجێکی میسری کە لە ئەمریکا دەخوێنێت دەڵێت: ڕۆژێک ئارەزووی شوتیم دەکرد، بۆیە چوومە دوکانی میوە لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس. بۆ کڕینی شوتی، گەیشتمە میوەفرۆشەکە و یەک یەک لە پشتی شوتیەکانم دەدا و هەتا دانەیەکم هەڵبژارد.
ژنێکی ئەمریکی سەیری ئەو دۆخەی دەکرد و بە سەرسوڕمانەوە پێی گوتم: بۆچی لەپشتی ئەو شوتیانە دەدەیت؟ پێم گوت بۆ ئەوەی یەکێکی سوور و شیرین هەڵبژێرم، ئەوە نەریتێکی کۆنی ئێمەیە. داوای لیکردم کەوا یەکێکی سور و شیرینی بۆ هەڵبژێرم.
بە داواکارییەکەی دڵخۆش بوم و لەناکاو هەستم بە شانازی کرد. شوتیەکی سور وشیرینم بۆ هەڵبژارد. کوزیکی لە شوتیەکە دەرهێنا و سەرسام بوو بە لێزانی خۆم.
پێی گوتم: سوپاس، وا دیارە تۆ بەڕەچەڵەک عەرەب بیت، دەتوانم بزانم خەڵکی کام وڵاتی؟ پێم گوت: من خەڵکی میسرم.
زەردەخەنەی کرد و پێی گوتم هیوادارم چۆن شوتی سور و شیرین هەڵدەبژێرن، ئەوهاش لەپشتی ئەو بەرپرسانە بدەن پێش ئەوەی هەڵیانبژێرن
بەڕای ئێوەی بەرێز، چەند لە شوتیەکانی ئێمە سور و شیرینن دەردەچن لەدوای هەڵبژاردنەکان