شرۆفەیەکی سیاسی جیاواز لەبۆچونی خەڵک

قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆ ئەمریکا کەسێکی نەخۆش و کەحیانی وەک بایدن دەکاتە سەرۆک؟ یان یەکێکی سەرشێتی وەک ترامپ؟ ئەتۆ بڵێی کەسێک نەبێت لە ٣٤٠ ملیۆن ئەمریکی لەوان باشتر و گونجاوتر بۆ ئەو پۆستانە؟

قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆچی ئەمریکا لەئاست چەند زومرەیەکی سەرشێتی دواکەوتوی وەک حشد شعبی یاخود تالیبان بێدەسەلات دەردەکەوێت؟ قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆچی ئەمریکا نایەوێت زۆرێک لە رژیمەکانی وەک مەلالی لەئیران و چەپەکان لە ڤەنزویلا و بەشار ئەسەد لە سوریا و پۆتین لە رووسیا و لۆکاشینکۆ لە روسیای سپی و سیسی لە مصر و...هتد بروخێن؟ قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆچی ئەمریکا صدام حسێنی لە ساڵی ١٩٩١ نەروخاند؟ دواتر لە ٢٠٠٣ روخاندی؟ قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆچی ئەمریکا لە ‌ئاست دەولەتۆکەکی وەک قطر بیدەنگە کە بەئاشکرا پشتگیری تیرۆریزم دەکات و بە بەرچاوی ئەمریکا ملیارەها لە پشتیوانی تیرۆریزم سەرف دەکات؟ قەت لەخۆتان نەپرسیە بۆچی ئیسرائیلیەکان گوێ بەداواکاری ئەمریکا نادەن لەراگرتنی شەر لە غەززە؟


قەت لە خۆتان نەپرسیە بۆچی ئەمریکا ئەوها خۆی بە بێدەسەلات دەردەخات؟


زۆرێک لە کۆلکە شرۆفەکارە سیاسیەکانی کوردستان وادەزانن ئەمریکا نەخۆشە یاخود دیلی جولەکەیە یاخود ئەمریکا تاقەتی ئەو هەموو شەرەی نەمایە! زۆرێک لەوان وا تیدەگەن کەوا سەردەمی داهاتوو سەردەمی چین و روسیا و هیندە! هەی طرحێو کە تێی نەگەیشتیین.


با ئەمن یەک قسەی خۆشترتان پێ بڵێم، بەنسبەت ئەمریکا، رژێمیکی وەک رژێمی ئیران، جەماعەتی حشد شەعبی، حزب اللە لوبنانی، بەشار ئەسەد زۆر زیاتر خزمەتی سیاسەتی دریژخایەنی دەکەن لە ئیسرائیل. ئێستا دەڵین، وەڵا ئەمریکا لەبەر ئەوەی ئەو ڕژیمانەی بەقەستی هێشتیتەوە چونکە دەیەوێت عەرەبەکانی خەلیجی پێ بترسێنێت! هەی طرحێوێکی تر بۆ ئەو کۆلکە سیاسەتمەدارانەی تر کەوا بیردەکەنەوە! نازانم لۆ هەندێک لە شانەکانی مێشکیان کاراتر ناکەن تابزانن هۆکاری زۆر گەورەتر هەیە لەوەی ئەوان بیری لێدەکەنەوە!


بەکورتی و بە پوختی با پێتان بڵێم بۆچی ئەمریکا ئەوها خۆی بە بیدەسەڵات دەردەخات؟


چونکە دەیەوێت زۆرترین ڕیژە لە میللەتانی مشەخۆری ورگ زلی دواکەوتووی وەک عیراق و ئەفغانستان و ئیران و رووسیا و چین و هند و ڤەنزویلا و ئەفریقیەکان و ئەمریکای لاتینی و..هتد ئەوانەی لەسەر خاکێک دەژین کە شایستەی ئەو سامانەی نینە کە لە ژێریەتی ببن بە سەنگەرێک و یەکبگرن. شەو و ڕۆژ کاری ئەمریکا کۆکردنەوەی وپاڵنانی ئەو میلەتانەیە بۆ ئەو سەنگەرە


یەکێک دێت و دەپرسێت، مەعقولە ئەمریکا هەموو ئەوانە لەیەک سەنگەر کۆبکاتەوە بەدەستی خۆی دوژمنی بۆخۆی زیاد بکات؟! نابینن هیوایەتی ئەوەیە ژمارەی دەوڵەتانی بریکس بۆ ٢٠ دانە زیاد بکات؟!! نەک من، بەڵکو هەریەکێک لەجیگای ئەمریکا با ئەو کارەی دەکرد بەمەرجێک وەک ئەوان بیربکاتەوە!


ئەوان چۆن بیردەکەینەوە؟


ئەوان خۆیان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە دەکەن. ئەوان دەستیان بەسەر زەریاکان و فەزای دەرەکی داگرتووە. ئەوان سەرپرایزێکیان پێیە بە دڵنیایی! کەی کاتی هات گسک لەسەرجەم ئەو میللەتانە دەدەن کە لەسەر خاکێک دەژین شایستەی نین! بۆیە قازانج دەکەن یان زەرەر کاتێک گسك لە میللەتی ئەفغانستان دەدەن کە لەسەر خاکێکە کە گەورەترین کانگای لیثیۆم وکانزای دەگمەنی تێدایە؟ یان عیراق کە بای ١٦ تریلیۆن نەوتی هەیە؟ یان ئیران کە بایی ٢٥ تریلیۆنە؟ یان رووسیا بە ١٧ ملیۆن کم دووجا، سەللەی دانەوێلە و کانزای جیهانی؟


ئەو میللەتەی سەرکردایەتیەکەی ژیربێت، ئەمریکا پاڵیشی پێوەبنێت نابێت بچیتە سەنگەری روسیا وچین و..هتد.






لەسەر سوککردنی خوێندنی باڵا