چیرۆکی دیگۆل و وەزیری داراییەکەی لەسەر پەیوەندی دۆلاری ئەمریکی بە زێر
لەسالێ ١٩٧١ سەرۆکی ئەمریکا نیکسۆن لینکی دۆلار و زێری بڕی. یەکەمجار، هەر دۆلارێک کە چاپ دەکرا دەبوایە بەبەهای دۆلارەکە یاخود بەریژەیەک زێر دابنرێت. ئەوەش بەجوانی لە رێککەوتنی برێتۆن وودز لەسالی ١٩٤٤ کەلەسەر بەستنەوەی دۆلار بە زێر بوو، وەک مەرج بۆ بەبەستنەوەی سەرجەم دراوەکانی تر بە دۆلار، ئاماژەی پیکرابوو. بەکورتی نیکسۆن ئەو مەرجەی تاکلایەنانە هەڵوەشاندەوە.
فەرەنسا زوو بە هەولەکانی حکومەتی ئەمریکای زانیبوو. دیگۆل لە یەکیک لە کۆبونەوەکان لە وەزیری دارایی پرسی دەتوانی ئەو بریارەی کە حکومەتی ئەمریکا تەمای هەیە دەریبکات بە ئاسانترین شیوە بۆم روون بکەیتەوە و جیهان چۆن دەگۆڕێت؟
وەزیر گۆتی، وا دابنێ فەرەنسیەک و سعودیەک و ئەمریکیەک دەیانەویت تابلۆیەکی هونەری بکرن بە ١٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی. فەرەنسیەکە دەبیت بایی ١٠،٠٠٠ دۆلار کەل و پەلی وەک سەلاجە و تەلەفزیۆن و رادیۆ دروستبکات و لە بازار بیفرۆشیت تا بتوانێت ١٠،٠٠٠ دۆلار قازانج بکات ئەجا بچێت بیکرێت. سعودیەکە دەبیت بایی ١٠،٠٠٠ دۆلار نەوت بفرۆشیت تا بتوانێت بیکرێت. ئەمریکەکە تەنها نرخی چاپکردنی پارەکەی لەسەر دەبێت کە دەکاتە ٣٠ دۆلاری ئەمریکی. واتە ئەمریکیەکە تابلۆیەکەی بە ٣٠ دۆلار دەستدەکەوێت ئەگەر ١٠،٠٠٠ دۆلاریش بدات.
تێگەیشتن لەوەی هێزی بەراستی ئەمریکا لە سوپایە بەهێزەکەی نیە ئەوەندەی لە دۆلارەکەیە؟ چاپکردنی یەک کاغەزی ١٠٠ دۆلاریکی ئەمریکی ئەمرۆ ١٧ سێنتی تیدەچیت.
in Posts