شا هارشاڤاردان

شا هارشاڤاردان لە شەڕەکەدا شکستی هێنا.

کەلەپچەیان کرد و بردیانە لای پاشای براوە. لەو کاتەدا پاشای براوە لە بارێکی خۆشدا بوو.

پادشای براوە پێشنیارێکی بۆ هارشاڤاردان هێشتەوە و وتی: “ئەگەر بتوانیت بە دروستی وەڵامی پرسیارێکم بدەیتەوە شانشینی تۆ دەگەڕێنمەوە، ئەگەر نا، دەبێت تا کۆتایی تەمەنت لە وڵاتەکەمدا وەک دیل بمێنیتەوە.”

“ پرسیارەکە ئەوەیە، ' ژن چی لە پیاوەکەی دەوێت؟' مانگێک کاتت لەبەردەستە بۆ ئەوەی وەڵامەکە بدەیتەوە”.

هارشاڤاردان پێشنیاری پاشای قبوڵ کرد.

چووە شوێنی جۆراوجۆر و چەندین زانا و بانگخواز و مەلا و قەشە و سەماکار و لەشفرۆش و ژنی ماڵەوە و خزمەتکار و چەندانی تری ناسی تا بزانێت ژن بەڕاستی چی لە پیاو دەوێت.

ئەگەر کەسێک بڵێت زینەم دەوێت، ئەوی تر دەیگوت منداڵم لە پیاوەکەم دەوێت، یەکێکی تر دەیگوت ماڵ و خێزانێکی جوان، یەکێکی تر دەیگوت حەز دەکەم دەسەڵاتم هەبێت و هتد...

هارشاڤاردان بە هیچ شێوەیەک لەم وەڵامانە ڕازی نەبوو.

مانگەکە خەریک بوو کۆتایی پێبێت.

لە لایەکی دیکەوە هارشاڤاردان نەیتوانی وەڵامێکی جێگەی ڕەزامەندی کۆبکاتەوە.

پاشان کەسێک ئاگاداری کردەوە کەوا لە دوورگەیەکی دوور جادووگەرێک دەژی. تەنها ئەو دەتوانێت وەڵامی دروست بداتەوە بۆ ئەم پرسیارە چونکە هەموو وەڵامەکانی ژیانی لەبەردەستدایە.

بە هاوڕێیەتی سیدیراجی برادەری، هارشاڤاردان چوو و چاوی بە جادووگەرەکە کەوت. ئەو پرسیارەی کرد.

جادووگەرەکە وتی , “ وەڵامی ڕاستت دەدەمەوە تەنها ئەگەر هاوڕێکەت ڕازی بێت هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات.”

جادووگەرەکە پیر و لەڕادەبەدەر ناشرین بوو. سیدیراج نەیدەویست هاورێی گیانی بە گیانی وەک دیل بمێنێتەوە.

لەبەرئەوە و بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکەی، سیدیراج ڕەزامەندی خۆی دا بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ جادووگەرەکە بکات و هاوسەرگیرییەکە ڕوویدا.

پاشان جادووگەرەکە وەڵامی هارشاڤاردانی دایەوە و وتی: ژن دەیەوێت سەربەخۆ بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر خۆی بڕیار بدات.

هارشاڤاردان وەڵامەکەی بەدڵ بوو.

ئەم وەڵامەی بۆ پاشای براوە گێڕایەوە. پاشاش وەڵامەکەی بەدڵ بوو، هەرشاڤاردانی ئازاد کرد و شانشینی خۆی بۆ گەڕاندەوە.

لە لایەکی ترەوە جادووگەرەکە لە شەوی زەماوەندەکەیدا بە مێردەکەی وت: تۆ دڵێکی پاکت هەیە. تۆ خۆتت کردە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکەت، بۆیە، دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم”.

- ڕۆژانە، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ناشرین دەردەکەوم و بۆ ماوەی 12 کاتژمێری داهاتوو لەڕادەبەدەر جوان دەردەکەوم. پێم بڵێ، حەز دەکەیت کام نیگا قبوڵ بکەیت”.

سیدیراج وتی، “ ئەوە بڕیاری تۆیە ئازیزم. من تۆم وەک هاوسەرەکەم قبوڵ کردووە، بۆیە، بەهەر حاڵ حەزم لێتە. ”

جادووگەرەکە بە بیستنی ئەمە گۆڕا بۆ جوانی و وتی: تۆ ڕێگەت پێدام بڕیارەکە بدەم، بۆیە لەمەودوا هەمیشە بە جوانی دەمێنمەوە.

- لە ڕاستیدا ئەمە ڕوخساری ڕاستەقینەی منە. من ڕوخسارم گۆڕیبوو بۆ جادووگەری ناشرین لەبەر ئەو کەسە ناشرینانەی لەدەوروبەرمن.”.

لەوانەیە هیچ پیاوێک پێی خۆش نەبێت ژنەکەی سەرۆکی ماڵەکەی بێت، بەڵام، پێویستە لانیکەم نیوەی بەشێک لە ژیانی ئازاد بکات، ئەو نیوە بەشە، کە تێیدا دەتوانێت بە ئاشکرا بڕیاری خۆی بدات.

لینکی پۆست

چیرۆکی ئەندازیار صلاح عطیة