بەهۆی سیاسەتی ناڕاستی حکومەت لەپەستان خستنەسەر کەرتی بازرگانی بچوک و مامناوەند، قەیرانی متمانەی نێوان وەزارەتی دارایی و بەڵیندەرەکان، لێشاوێکی پێچەوانەی پارە بەرەو ناوەڕاست و باشووری عیراق دەستیپیکردووە. زۆرێک لە وەبەرهێنە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان وردە وردە بیرلەوەبەرهینان لە ناوەراست و باشوری عیراق دەکەنەوە. بڕۆن لە ئەحمەد ئیسماعیل بپرسن وپێی بڵێن، بێزەحمەت کام لە پرۆژەکانت قازانجیان زیاترە، ئەوەی لە کوردستانە یاخود ئەوەی لە ناوەراست و باشوری عیراقە.
ئەوقسەی لەسەر من حساب بکەن: هەر چەند ساڵیکی کەمی ترە، موصل دەبێتە سەنتەری گەورەی بازرگانی لە باکووری عیراق و زۆر بەخراپی جێگا بە هەولێر لەق دەکات. ئەوە خواست و ویستی سەرجەم وڵاتە ئیقلیمیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە. بببین چ وەبەرهێنانەک لەوێ دەکرێت و چش بەڕێوەیە. لەهەموو لایەکیشەوە هەڵکەوتەی جوگرافی و لەباری خاک و زۆری ئاو بەراورد ناکرێت لەگەل هەولێر. هەولێرێک ئاوی خواردنەوەی تیدا نەبێت، بە ٧٠٠ مەتر نەگەیتە ئاوی خواردنەوە و سەرجەم پرۆژەکانی ئیفرازی بە ٥ درۆن رابگیرێت، چۆن منافەسەی موصل بکات کە زۆربەی خەلکەکەی وەک جولەکەن لە بازرگانی و بە ٥ مەتر دەگەیتە ئاو و دیجلەکی گەورەی بەناودادێت.
سەردەمی زێرینی هەولێر بەرەو نەمانە و سەردەمی زێرینی موصل بەرێوەیە.
in Posts