بە کورتی
لە یەکێک لە بەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆیەکی کوردستان، ژمارەی ستافی مامۆستایان ٢٩ کەسە. تێکرای مووچەی ٤ ساڵی خویندن (ئەگەر بۆ ١٠ مانگ مووچە بدرێت لەساڵیک) ٣ ملیار دینارە لە کەمترین مەزندە. تێچووی خزمەتگوزاری خوێندکارەکان نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینارە لەو ٤ ساڵە. ئەو بەشە لەباشترین حالەت لە ٤ ساڵ، ١٠٠ خوێندکار تەخەروج پیدەکات. کەواتە تێچووی هەر یەکێک لەو خوێندکارانە ٣٥ ملیۆن دینار دەکەوێت لەسەر حکومەت. کە تەخەروجیش دەکەن بێکار قیت قیت لەکافیتریاکان دەکەون و جوێن بە حکومەت دەدەن. یەعنی حکومەت بەدەستی خۆی کێشە بۆ خۆی دروست دەکات. ئەو ٣،٥ ملیار دینارە لەهەر پرۆژەیەکی تر بدرێت دەرەنجامەکەی ١٠٠ قات باشتر نابێت؟!
ئەی ئیوە دەلێن چی ئەگەر بڵێم ٢٥٠ بەشی ئەکادیمی هەیە حالەتەکانی هاوشێوەو زۆر خراپتریشە؟! بەخوای کاسبی لەوە فاشیلتر لەهیچ جێگەیەک لەدنیا نابینم
بەڕای ئێوە، ناوی چ لەو سیستەمە گێلە بنێین؟! حەقی لەسێدارەدانی نیە؟