ڕێویە کلک قراتاوەکانی کۆمەڵگەی ئێمە

ڕێوییەک کە لە تەڵەیەکدا گیر بوو. دوای ڕاکێشانی زۆر بە ئازار، سەرکەوتوو بوو لە ڕزگاربوون. بەڵام ناچار بوو کلکە جوانە فەروەکەی بقرتێنێت.

بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕێویەکانی تر دوورکەوتەوە، چونکە باش دەیزانی کە هەموویان گاڵتەی پێدەکەن و لە پشتیەوە پێدەکەنن. بەڵام بۆی قورس بوو بە تەنیا بژی و لە کۆتاییدا بیری لە پلانێک کردەوە کە ڕەنگە یارمەتی بدات لە کێشەکانی دەربچێت.

بۆیە بڕیاری دا کەوا هەرکاتێک بگاتە هەر ڕێویەک بەدرۆ خۆی وانیشان بدات کە بەهۆی قرتاندنی کلکی دڵی خۆشە بۆ ئەوەی قەناعەت بەرێویەکانی دیکەش بهینی کە کلکیان ببرن. ڕیوی یەکەمی بینی و باسی خۆشی لەدەستانی کلکی بۆکرد و قەناعەتی پێهینا کە کلکی ببری و پرۆسەکە زۆر ئاسان و بێ ئێشە. کە رێوی یەکەم کلکی خۆی بری، ئەویش کەوتە هەمان مەینەتی و بریاری دا کە قەناعەت بە ڕیویەکی دیکە بهینی. ئەو حالەتە بەردەوام بوو هەتا زۆربەی ڕێویەکان یەک لەدوای یەک کلکی خۆیان بڕی. ئیتر ڕێوی یەکەم چیتر هەست بە شەرمەزاری ناکات. وای لێهات، ئەوانەی کە کلکیان هەیە هەست بەشەرمەزاری بکەن و گێل دەربچن لەناویان.

ئەگەر گەندەڵی لە کۆمەڵگەیەک زاڵ بێت، بۆشاردنەوەی گەندەڵی خۆیی، تاکی گەندەڵ دەپرژیتەسەر بەگەندەڵکردنی سەرجەم ئەوانەی دەوروبەری. کۆمەڵگەی گەندەڵ، ئەگەر نەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسە پاک و راستگۆکان هەبیت، ئەوا تۆمەتی درۆ و خراپیان بۆ دەهۆنێتەوە.

زۆرجار خەڵک بە گێلت دەزانن کە لەپیناو گەیشتن بە کورسیەک ناچی ئیمزایەکی لەبۆ پارتێکی دیاریکراو نەکەیەت. ئیمزا چی تێدەچیت؟ هیچ!! زۆر ئاسانە، ئەی وانیە؟

ئای کە زۆر زۆرن ئەو کلک بڕاوانە لە کۆمەڵگەی ئێمە!

سەردەمی زێرینی هەولێر بای بای کرد!