ئەم تابلۆیە ناوی 'ڕاستی ڕووت'ە. . یان 'ڕاستی لە بیرەکەی دێتە دەرەوە'. . لەلایەن ژان لیۆن جیرۆمەوە لە ساڵی ١٨٩٦ی زایینی کێشراوە. . !
تابلۆکە، ئەفسانەی ڕاستی و درۆ دەگێڕێتەوە کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا بڵاوبووەتەوە. . ئەفسانەکە دەڵێت:
درۆ و ڕاستی ڕۆژێک یەکتریان بینی. .
درۆ بە ڕاستی وت 'ئەمڕۆ زۆر جوانە'. .
ڕاستی بە گومانەوە سەیری دەوروبەری دەکرد. . وە چاوەکانی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان و بۆی دەرکەوت کە خۆر دەدرەوشێتەوە و کەش و هەوا جوانە. . بۆیە بڕیاریدا ڕۆژەکە لە پیکەنیکێکدا لەگەڵ درۆ بەسەر ببات. . !
درۆکە هاتەوە و بە ڕاستی گوت:
ئاوی بیرەکە ڕوون و گەرمە، بۆیە با مەلە بکەین. . ڕاستی بۆ جاری دووەم بە گومانەوە سەیری درۆی کرد. . پاشان دەستی لە ئاوەکە دا. . بەڕاستی ڕوون و گەرم بوو. . بۆیە ئەو دووانە جلەکانیان داکەند و چوونە ناو بیرەکە.. . !
لەناکاو . . درۆ خێرا لە بیرەکە هاتە دەرەوە و جل و بەرگی ڕاستی لەبەرکرد وە ڕایکرد تا دیار نەما. . !
ڕاستی بە ڕووتی و تووڕەییەوە لە بیرەکە هاتە دەرەوە و هەوڵیدا بۆ ئەوەی درۆ بگرێت . کاتێک خەڵک بە ڕووتی ڕاستیان بینی . لێی بێزار بوون و ڕوویان لێ دوور خستەوە. . !
وە لێرەدا ڕاستی هەژار گەڕایەوە ناو بیرەکە و ون بوو. . وە بەهۆی ئەو شەرمەزارییەوە جارێکی تر دەرنەکەوتەوە. . !
و لەو کاتەوە . . درۆ لە دنیا بە جل و بەرگی ڕاستی دەگەڕێت . وە خەڵک قبووڵی دەکەن. . وە لە هەمان کاتدا ڕەتیدەکەنەوە کە ڕاستی ڕووت ببینن. . !
in Posts