لەو ماوەی سەیارەی خیرخوازیک لەسەر جادە کوژابۆوەو ڕیگەی گرتبوو و پیدەچوو پاتری مردبێت. سلف لەدوای سلف، قڕ قڕ، ئیستفادەی نیە. داوای یارمەتی لە خەڵک کرد. بەندەش دووەم کەس بوو. کاتێک من و کابرای یەکەم پاڵمان دەنا، بەگشت هێزی خۆمان پاڵمان دەنا. بەڵام کە بووە ٧-٨ کەس هەر ئەوەتا هەریەکەمان دەستمان پێوەگرتبوو پاڵمان دەنا و نەدەنا. ئەو دیاردەی سەرف نەکردنی تەواوی ووزەی خۆت کاتیک کە خەڵکی زۆر کارێکت لەگەل دەکات، پێی دەگۆترێت دیاردەی ڕینگڵمان.
دیاردەیەکە کە لە ڕاستیدا سەیر نییە و دەروونناسی کۆمەڵایەتیش ئەم دەستەواژەیە بە تێڕوانینەکەی من ناودەبات خۆلادان لەکاری بەکۆمەل، و بە مانای مەیلی تاکەکان بۆ هەوڵدانێکی کەمتر لە کاتی کارکردنی بەکۆمەڵدا بە بەراورد لەگەڵ کاری تاکەکەسیدا. هاندەرانی ڕیال مەدرید دەبیت سەردەمی گالاکتیکۆیان لەبیربێت، کاتیک تیمی ریال مەدرید لە ڕۆنالدۆ و فیگۆ و زیدان وکارلۆس ورائول بیکهام پێک هاتبوون و لەبەرامبەر هەندێک یانەی خواری لیستەکە دەدۆران.
ئەندازیاری فەرەنسی ماکسیمیلیان ڕینگلمان یەکەم کەس بوو لە ساڵی ١٩١٣دا سەرنجی ئەم دیاردەیەی دا، کاتێک تێبینی کرد کە هێزی دوو ئەسپ کە عەرەبانەیەک بەیەکەوە دەکێشێت، دوو ئەوەندەی هێزی ئەسپێک نییە کە هەمان عەرەبانە ڕاکێشێت. پاشان لە ڕێگەی یارییەکی ڕاکێشانەوە تاقیکردنەوەیەکی لەسەر مرۆڤ ئەنجامدا و هەوڵی تاکەکەسی لە کاتی ڕاکێشاندا پێوانە کرد و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵی بەکۆمەڵی پێوانە کرد و هەموو ئەنجامە ژمارەییەکان ئاماژەیان بە پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوان قەبارەی گروپەکەدا کرد و کۆی بەشداری گریمانەکراوی ئەندامەکانیان. بۆیە ئەم دیاردەیە بە ناوی ئەندازیاری فەرەنسی ناو دەبردرێت.
دیاردەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەلەکاتی دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکدا هەندێک لە تاکەکان هەست دەکەن کە بەرپرسیار نین لە ئەنجامی هەوڵەکانیان، و کارەکە بەبێ ئەوانیش بەردەوامە. جگە لەوەش نەبوونی پاڵنەری تاکەکەسی بۆ مرۆڤ، کە ئەگەر هەوڵێکی زۆر بدات، ڕادەی باشی خۆی و گەورەیی بەشدارییەکەی نیشانی خەڵک نادات. هەروەها بۆت ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی وڵاتێکی بچووکی وەک هۆلەندا کە ژمارەی دانیشتوانی ١٦ ملیۆن کەسە ڕەنگە دەستکەوتی گەورەتر بەدەستبهێنێت لە وڵاتێکی گەورەی وەک ڕوسیا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٤٤ ملیۆن کەسە. وە بۆچی ڕەنگە گروپێکی بچووک بەسەر گروپێکی گەورەدا سەربکەوێت.
بە کوردی کە ئیشەکە بووە زۆری و بۆری، چاوەرێ مەکە هەموان بەهەمان چوستی کەمی و پوختی کاربکەن. مەگەر لەبۆ هەر تیمێک گی کڵاسەک/ کچیکی جوانی وەک نانسی عەجرەم بەرامبەریان دابنێیت هەمووان بخەیە پێشبرکێی ئەوەی باشترینیان دیاریەکەی کرینی گی کلاسە یان زەواجە لەگەل کچیکی جوانی وەک نانسی (هەر لۆ خۆشی)..هههه
in Posts