ڕاگرتنی یارمەتیەمرۆییەکانی ئەمریکا

ڕاگرتنی یارمەتییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ پێداچونەوە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ کێشەیەکی گەورەی بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکان لە عیراق دروستکردووە. لێرەدا بە باشی دەزانم کە بەراوردێک لەنێوان یارمەتیەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین بکەم. ٤٢٪ ی سەرجەم یارمەتیە مرۆییەکانی جیهان لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێت. ٨٪ لەلایەن ئەڵمانیاوە. یەکێتی ئەوروپا ١٠٪ و بەریتانیا نزیکەی ٧٪ و یابانیش بە ڕیژەیەکی کەمتر. دەزانن چین چەند دەبەخشێت: کەمتر لە سفر و لەسەدا یەک (٠١٪) کە زۆربەشی بەشێوەی قەرد دەدرێت؟!


خۆ دەشزانن کەوا یەکەم شەریکی تیجاری عیراق چینە (٥٣ ملیار دۆلار)؟ گرەوێک لەگەڵ یەک یەکی ئێوەی بەرێز دەکەم بەبێ گەڕانەوە بۆ ئینتەرنێت، ناوی یەک ڕێکخراوی مرۆیی چینیم پێبڵێن. پڕۆژەیەکی مرۆیی کە پێشکەشی لێقەوماوانی شەڕی داعش و سوریای کردبێت؟ یەکجار لە مێژوو بەهانای یەک تاکی کورد/عیراق هاتبێت. کوردێک/عیراقیەک توانیبێتی ڕەگەزنامەیەک لەوێ وەربگرێت؟ باسی ڕوسیا ناکەم لێرە چونکە تەنانەت بێزم نایە هەر باسی بکەم و دەزانم لە فکری شیوعیەتی بۆگەنی و کلاشینکۆف و دۆشکە و ئاربیجی و کاتیوشا زیاتر هیچی پێشکەشی عیراقیەکان نەکردووە (کوباتان لێ دیارنیە؟).


لەگەڵ ڕیزم بۆ کەمینەیەک، ئەوانەی لە ڕیکخراوەکانی یوئێن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە مرۆییەکان کاردەکەن دەزانن باسی چ دەکەم و چۆن زۆربەیان لەبەر بریارەکەی ترەمپ "لۆ مارێ" بوون. هەندێک دەستخۆشی لە ترەمپ دەکەم کە بەلوعەکەی گرتەوە بۆ ئەوەی قەدری عافێتی بزانن. با بڕۆن لەدەرگای چین و ڕوسیا و ئێران بدەن. بزانین لەجیاتی ئەوەی بەدەنگیانەوە بچن، حەسیرمەیدانیشیان دەکەن یان نا؟!!

پێشبینی ٢ مانگ بەر لەئێستای من