با بەشی دووەمی قازانجی وڵاتانی ڕۆژئاواتان بۆ باس بکەم کە لە پرۆسەی وەرگرتنی کۆچبەران چنگیان دەکەوێت!
دایک و باوکیکی کورد هەتا منداڵیک پەروەردە دەکەن و دەیگەننە تەمەنی ٢٢ ساڵی، حکومەتی هەرێمیش لە پرۆسەی پەروەردەی ئەو منداڵە هەر لە دروستکردنی مەکتەب و معاشی مامۆستاکانی سەرەتایی هەتا مەسرەفی مامۆستاکانی زانکۆ و داخیلیەکان و تەندروستی و خەدەمات و یەک دنیا بەزمی دیکە، چەند ئەرک دەکیشن و پارە سەرف دەکەن؟ زۆر زۆر وانیە؟!! ئەو گەنجە بە حازری و پاککراوی دەچیتە بەردەم ئەو وڵاتە بەبەلاش و مەمنونیشە! دەزانن وەک چ وایە؟ کە گەنجێک لە ئیمە دەروات و دەچیتە هەنگاریا بۆ نمونە، وەک ئەوە وایە ٣ سەیارەی گی کلاسی لۆک بە بەلاش بدەیتە هەنگاریا.
هەر ئەوەندەش نا، ئەو گەنجە لەهەرەتی کارە و بەرهەمی کاری لە بەرزترین ئاستە. ئەوان چینێکی هەژار و ئاست نزمی خویندەواریان هەیە. گەنجەکانمان دەبەنە جێی ئەوان، و چینە هەژار و ئاست نزمەکەی خۆیان دەبەنە سەرتر. بۆیە زۆربەی ئەو گەنجانە ئیشێک دەکەن کە هیچ داهینانێکی تیدا نیە وەک کاری چیشتخانە و سەرتاشی و ئیشی تەکسی (واتە ئەو ئیشانەی کەپێشتر چینە هەژار و ئاست نزمەکەی خۆیان دەیانکرد). بە کوردی لەهەمولایەکەوە قازانجیانە.
کە جنسیەش وەردەگرن، ئەوان دەبێت پاریزگاری لەو وڵاتە بکەن لەساتی روودانی هەر شەرێک. لەسەر سەیارە گی کلاسەکان خاسیەتیکی دیکەش زیادی کرد ئەویش خاسیەتی ماشینی بەرگریکردن/کوشتن وەک تانکێکی زیندوو. مادام دەتوانیت چەک هەلگرێت و مەجبوریشە کە هەلیبگرێت، کەواتە ئەو گەنجە ماشینێکی بایۆلۆجی شەڕە. مەگەر ئینگلیز کەم هیندیان لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بەشداری پیکرد!
in Posts