قسەیەکی زۆر خۆش لەسەر کۆنفرانسی ژینگە لە دوبەی


ئایا دەزانن کەوا ئیمارات ئەمساڵ نزیکەی ٤٠٠،٠٠٠ کەسی بۆ ئەو کۆنفرانسە داوەتکردووە؟ ئایا دەزانن، لە میژووی سەرجەم کۆنفرانسەکانی تایبەت بە ژینگە، ئەو کۆنفرانسە گەورەترین ریژەی دوانۆکسیدی کاربۆنی  بەرهەمهێناوە؟ لیرەدا باسی سەدان هەزار تەن لە دوانۆکسیدی کاربۆن دەکەم. ئەوان رادەکەن بۆ کۆنفرانسێکی ئەوها، وادانانێن کەوا دەبێت بە تەیارە بفرن بۆ ئیمارات و لەوێشەوە تادەگەنە شوێنی مەبەست بە سەیارە بێن و بچن؟ ئەی بابەتی خواردن و خواردنەوە و مانەوە؟ ئەی بابەتی ئەو هەمووە وزەی کارەبایەی کە لە کۆنفرانسەکە سەرف دەکرێت؟ کارەبای ئیمارات بەچی بەرهەم دێت بێزەحمەت؟ کەس ئاوی لەبیر نیە؟ ئاوەکەشی هەر بە شیرین کردنی ئاوی دەریا بەرهەم دێت کە پێویستیەکی یەکجار زۆری بەکارەبایە. ئەو کارەبایەی لە گاز و نەوت بەرهەم دێت کە خۆیان هاتوون دژایەتی بەکارهینانی بکەن. باسی شتی دیکە ناکەم، عەیبە لێرە!


دوورویی ئەوان لەوەدایە کەوا دەچن باسی کەمکردنەوەی ڕیژەی گازە زیانبەخشەکان دەکەن کەچی بەدرێژایی ژیانی زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووان، تەنها بەشداریان لەو کۆنفرانسە ئەوەندە لەو گازە ژەهراویانە دەخەنەوە کە هەتاکو ماون نەتوانن ئاسەواری نەهێلن. دەبوایە ئەوان نمونە بن. دەبوایە لە زۆربەی هەرەزۆری سەکۆکان و بەشداریەکە بە ئۆنلاین بوایە.

تەماتەفرۆشتن و ئیمەیل