قسەیەکی حەق لەسەر خۆمان

با قسەیەکی حەق لەسەر میللەتی خۆشمان بکەین!


ئێمە شەو و ڕۆژ قسە بە بەرپرس و سیاسی و کاربەدەستی گەندەڵ دەدەین، بەڵام لە لاوازترین هەل لەوان گەندەڵترو خراپترین. فەرموون تەمەشای ئەخلاقی میلەتێک بکەن لەکاتی لیخورینی ئۆتۆمۆبیل، لە تەجاوز لەسەر موڵکی عام، لەپیسکردنی ژینگە و شار، لە سوکایەتی کردن بە نیشتمان، لە دووڕووی و ئامادەباشی بۆ کوشتن، لە تەمبەڵی و نابەرهەمهێنی لەکار، لە چەوساندنەوەو کوشتنی ژن، لەماستاوچیەتی وترسنۆکی، لە خۆبەکەمزانین بەرامبەر کەس و کەلتوری بیانی، لە لاوازی لە موساهەمەی فیکری و پیشەسازی، لە تەرفاندنی پارە، لە چاولێکەری و مێگەلی لە رۆژانی بۆنەکان و نەورۆز و هەینیەکان، لە هەڵاتن و ڕاکردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارەتی، ..هتد.


ڕاستە تەبەقەی سیاسی لە عیراق گەندەڵ و ناچوستە. بەڵام ئەوان لە ڕەحمی میللەتێک دروستبوون خۆ لە کونی دیوار نەهاتونەتە دەرێ. باوەرتان هەبێت، کام کەسی سیاسیت پێ ناشیرنە، زۆر جار لەسەر جادەکان خەڵکی لەوان زۆر خراپتر و ناشیرنتر دەبینم. ئێمە بێ سەبر و بەتاڵین.


ئێمە زۆر حەزمان لە سوکایەتی کردنە بە هەموو کەسێک و شتێک. خۆمان پێ زیرەک و لەبلەبانە بەڵام ٩٠% مان نازانن هیندوڕاس دەکەوێتە چ کیشوەرێک. بلقیکی پیسی مەعریفین. بونەوەرێکی دەنگ بەرز و هەمیشە توڕەین.


لەهەرجیگایەک بیت، لە نیویۆرک، لە تۆکیۆ، لە بەرلین، لە لەندەن، زۆر بەئاسانی دەناسرێینەوە. سەرمان دەڵێی لەسەر هەزەیە و قەت ناتوانین راست و راست بەرێگادا برۆین. قەت فێرنابین سڕە بگرین.


بەبەلاش ئینگیلزەکان پیمان ناڵێن "میللەتی پیازفرۆشەکان".


باوەرناکەم هیچ میللەتێک لە میللەتی ئیمە "بێ ****" بیت لەسەر پیگە کۆمەڵایەتیەکان. بڕۆن کۆمێنتە کوردیەکان بخوێننەوە، بزانن هیچ میللەتێک هەیە بەقەد ئیمە دەم پیس و جوێندەر. خۆمان بە پاسەوانی ڕەوشت و دین دەزانین، کەچی لەهەردووکی بەدوورین.


.ئێمە هیچ نین، ئەو وێنە نەبێت کە لە خوارەوەیە. 


لەسەر باوک