لەساڵی ١٩٧٠و لە یاری تۆپی پێی جیهانی نیوان بەرازیل و پیڕۆ، چەند چرکەیەک پێش دەستپیکردنی یاریەکە، یاریزانی بەناوباگی جیهانی پێلێ، داوای لە حەکەمی یاریەکە کرد کەوا چاوەرێی بکەن هەتاکوو قەیتانی پێلاوەکەی توند دەکات.
کامیراکان هەمووی تەرکیزیان لەسەر کارەکەی پێلێ بوو، خەڵک لەسەرتاسەری جیهان بەرامبەر ئەو یاریە دانیشتبوون. هەموو جیهان بینیان کەوا پێلێ پێلاوی پوما ی ئەلمانی (منافسی ئەدیداسی ئەلمانی) لەپێ یە.
لەراستیدا ئەو کارەی پێلێ وەک چالاکیەکی بەبازارکردن پلانی بۆ داریژرابوو. لەبری ئەوەندە چرکەیە پێلێ ١٢٠،٠٠٠ دۆلاری ئەوکاتی لە پوما وەرگرت واتە نزیکەی ٨٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئیستا. بەڵام فرۆشیاری پوما ٣٠٠% زیادی کرد.
in Posts