قەیرانی باوکی خوێندەوار

ئەو ڕێگایە تەقلیدیەی کە زۆربەی باوکەکان لەسەری دەڕۆن، ئەوەیە کە بازرگانێکی بەناوبانگی وەک ڕۆبەرت کیۆساکی (نووسەری کتێبی "باوکی دەوڵەمەند باوکی هەژار") بە "قەیرانی باوکی خوێندەوار" ناوی دەبات. بە فەرمی بە یاسا کۆنەکان ٤٠ ساڵ لەسەریەک کاردەکات، بۆ ئەوەی پارەی پێویست کۆبکاتەوە کە پشوویەکی باشی بدات بەڵام ئەوەندە نییە کە هەرگیز واز لە کارکردن بهێنێت.

کەسێکە بۆ پارە کار دەکات. کاتەکانی بە پارە دەگۆڕێتەوە و زۆربەی کات ئەو پارەیە کەمترە لەو بڕە پارەیەی کە وا دەکات دەوڵەمەند بێت. بەڵام ئەوەندە باشە کە ناهێلیت خۆی و خێزانی بمرێت لەبرسان. لەهەمووی ناخۆشتر. لە کۆتایەکەی ئەوەندە پارەیە کۆناکاتەوە "على الأقل" چاوی لە موچەی خانەنشینی نەبێت.

بەردەوامیش دێت و دەروات وهەموو پێوەرەکانی بۆ سەرکەوتن بریتیە لە هێنانی نمرەیەکی بەرز و دنیای لێ دەبتە بەهەشت کە کچی یان کوڕی ٩٧ % لەپۆلی ١٢ دەهێنێت. هەر پاڵدەنێت بەمنداڵەکانی بچن لە کۆلیژی ئەندازیاری/پزیشکی بخوێنن چونکە ئەوانە پیویستیان بە ئاستێکی بەرزتری زانستی هەیە و هەر لەخۆیەوە پێی خۆشە بڵیت کورم/کچم لە کۆلیژی ئەندازیاری یاخود پزیشکیە. کورم بخوێنە/کچم بخوێنە، دەی دەی هەتا کور/کچی لە بەشی ئەندازیاری میععععععمممممماڕڕڕڕڕڕییییی بە حەفلەی دووملیۆن دیناری تەخەروج دەکات. ماوەی ٤-٦ ساڵ دەکەوتە بەردەست مێگەلیک لەو مامۆستایانەی کە وانەی گیتارژەنی پێدەلین و لەژیانیشیان گیتارێکیان بەدەست نەگرتیە.

کە تەخەروجیشی کرد ٥ ساڵ لەمال لۆ باوکی خویندەواری دادەنیشی بە کورتی و بە پوختی. کچ و کوڕی قوربەسەر ئیستا گەنجەکی ٢٣ ساڵی بە شەهادە بروانامەی پزیشکیە یان ئەندازیاریە و بە مەعریفە و لیهاتوویی لۆی دەردەکەوی لەمەجالی خۆی هەڕەی لەبڕەی ناکات. تەنها بۆ دلخۆشکردنی باوکە خویندەوارەکەی ئەوەی کردیە و تازەش زۆر زەحمەتە ئەو مایندسیتەی بگۆڕی. دڵتەنگ و داماو ملی هەندەران دەگریتە بەر و دەچیت وەک گارسۆن لە کافییتریایەکی فرانکفۆرت دەست بەژیانی دەکاتەوە سەر لەنوێ (ئەوە ئەگەر بەبەخت بیت).

ئەو شیوازە کۆنەی باوکە خوێندەوارەکان لەسەری دەڕۆن سەری نەوەیەکی لەقور نایە. ئەصلەن ئەوەی کەباسی نەکەن لەسەر مێزی خواردن بریتیە لە بازرگانی و کارسازی. بە رواڵەت و لەسەر کاغەز شەهادەی بەرزیان هەیە، بەلام ناتوانن گلۆپیک لەماڵ بگۆرن و زۆر کورتبینن و مندالەکانیشیان ئەوها دەست بەستراو پەروەردە دەکەن. بەژمارە لە ٢٠٢٣ ێن بەلام لە حەقیقەتدا لەسەردەمی مەلیک فەیصەل و مەلیک غازین.

گەنجانی ئەو سەردەمە پیویستە لەخۆیان بپرسن کە ئایا دەیانەویت وەک باوکیان فەرمانبەریکی بەدین موسولمان و بە وەزیفە شیوعی/سۆشیالیست بن؟ سەردەمی شیوعیەت و موچەی بن بالیف بۆ ئەو گەنجانە پەپوو. سەردەم سەردەمی پۆست کاپیتالیزم و کۆرپۆریشنیزمە.


"ئەگەر هەمان ڕێگای تەقلیدی پەیڕەو بکەیت، هەمان ئەنجامی تەقلیدی بەدەست دەهێنیت".

لینکی پۆست

چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ئەو سواڵکەرە داماوە ئیسرائیلیە کە هەمووانی تووشی شۆک کرد