لەسەردەمی شاخ، کەڵەشێر دەیتوانی بفڕێت و قەڵەرەش نەیدەتوانی. قەلەڕەش زۆر خەم بەو حالەتە دەخوات و بریاردەدات فێلێک لە کەلەشیر بکات. بۆیە کەڵەشێر بۆئێوارە گەعدەیەکی خواردنەوە دەعوەت دەکات. دوای ئەوەی ڤۆدگای بێهۆشی دەرخواردی کەڵەشێر دەدات، شەو فرسەت دەقۆزێتەوە و داوا لە کەڵەشیر دەکات کە هەردوو باڵەکەی بەقەرز بداتێ. کەلەشیری نەفام و سەرخۆش بە دڵسافی خۆی هەردوو باڵەکەی دەداتێ. بەیانی کە کەڵەشیر هەلدەستێت لەخەو، دەبینیت کەناتوانێت وەک جاران بفرێت. دەست بەبانگدان دەکات بۆ دۆزینەوەی قەلەڕەش و دەڵێ:
ئو ئو ئو ئوو... باڵەکانم دەوە زوو...
لەوکاتەوە هەر کە کەڵەشیر هەموو بیانیەک لەخەو هەلدەستێت ئەوە زوڵمەی بەبیردێتەوە. بەڵام تازە چی؛ پاشی طڕێ..خەپشەی بڕێ (وەک لە کۆیە دەڵێن)...
لە هەموو شۆڕشێکیش میللەتی کەڵەشیر و قەلەڕەشی کاربەدەست نیە ئەدی؟ میللەتی باڵ دزراو هاوار دەکات و کاربەدەستی دز و قەلەرەش گوێی پێنادات. لای ئێمەی بەدبەخت، قەلەڕەشەکان نەک باڵی کەڵەشیرەکان نادەنەوە و گوێیان پێنادەن، بەڵکو هەر چرکەیەکی دەعوەتی سەرخۆشکردنەکەشی بە ملیۆنێک دۆلار پێدەفرۆشنەوە..