هەر لاوێک (هەرزەکارێک Teenager) لەتەمەنی ١٢ تاکو ١٨ پێوەری زیرەکی (IQ) بگەیەنتە ئەو ئاستانەی خوارەوە بەو شێوەیە پاداشت بکرێن:
یەکەم ئاست: سەرووی ١٦٠، خوێندنی بەلاش لەسەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و پێدانی ١٠ هەزار دۆلار وەک دیاری. بەبێ گەڕانەوە بۆ نمرەکانی پۆلی ١٢ یان هەر ئاستێکی تر، دەست لەسەر هەر پسپۆڕیەک دابنێت لەهەر زانکۆیەکی حکومی یان تایبەت کورسی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت.
دووەم ئاست: لەنێوان ١٤٥ بۆ ١٦٠، خوێندنی بەلاش لەسەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بە حکومی و ئەهلیەوە و پێدانی ٥ هەزار دۆلار وەک دیاری.
سێیەم ئاست: لەنێوان ١٣٠ بۆ ١٤٥، خوێندنی بەلاش لەسەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بە حکومی و ئەهلیەوە و پێدانی ٢٥٠٠ هەزار دۆلار وەک دیاری.
هاندانی لاوەکان بۆ گەیشتن بەو دیاریانە و ئەو ئاستە لە زیرەکی، داهاتووی کۆمەڵگەیەک دەگۆڕێت. بۆیە پێشنیار دەکەم وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت کە ١٢ جار لەساڵێک پێشبڕکێ ئەنجام بدات و ساڵانە ٣٦ کەس پاداشت بکرێن. لەگەڵ ٣٦ کەس، ٣٦٠٠٠ لاویش هان دەدەین کە خۆیان زیرەکتر بکەن.
هەمان پێشبڕکێ بۆ ئۆلمپی بیرکاری ئەنجام بدرێت. هەر میللەتێک مێشکی لە بیرکاری نەیکرد، ئەو میللەتە دەستی لێبشۆ لە تەکنەلۆجیا و پێشکەوتن.
تەنها لایەنیش کە ئەو پڕۆژەیە ئەنجام بدات وەزارەتی پەروەردە بێت. رێکخراو و دەزگا و مەزگا ئەو بابەتە ئەنجام نەدەن. تێچووی ئەو کارەش لە هەر مانگێک بکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیایەک. تێچوەکانیش زۆر نین BTW.