پێشنیارێکی گرنگی ئیکۆستراتیژی بۆ بەردەم کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم بەپلەی یەکەم و عیراق بە پلەی دووەم

لەسەرەتا دەمەوێت بە زمانێک بنوسم کە بەئاسانترین شێوە پەیامەکەم بگات چونکە دەزانم کەوا خەڵک چیتر تاقەتی خوێندنەوەی میسالیاتی پەخشان و مەخشانی نیە.


پەیامەکەم بەکوردی و بە پوختی لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی بازرگانی ئەوەیە: گومرگ لەسەر سەرجەم بەرهەم و سەیارە و ماڕکەی ئەمریکی بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق هەڵبگرن و بازاڕەکان بۆماوەی ٥ ساڵ بکەنە (Duty-Free) بۆ ئەمریکا.


فێربن بۆماوەیەک وەک دەوڵەتانی کەنداوی فارسی سیاسەت بکەن و وڵات لە قەیرانی ئابووری پێشبینیکراو ڕزگار بکەن. ئەو دەستپێشخەریە بخەنە بەردەم کاربەدەستانی ئەمریکا بۆ ئەوەی ڕێگە لە ڕوخانی دینار بگرن. ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە زمانی ژمارە قسەت لەگەڵ دەکات. سۆز و مۆز پەپوو!!


یەک دۆلار لە گیرفانی ئەمریکیەک نایەتە دەرەوە دوو دۆلاری بۆ نەگەڕێتەوە. ئەمریکا بەو لۆژیکە لەگەڵ ئەڵمانیا و یابان و کۆریا و سەرجەم جیهان کاردەکات. دەتەوێت پارێزراو بیت؟ خۆت بخورێنە!!


پەیامی ئەمریکا بۆ سەرجەم وڵاتان: پەنەما، مەکسیک، کەنەدا،...هتد ملیان لۆ دۆقەکەی ئەمریکا لە تەختی پشتە ملیان شۆڕکرد، ئەتوو کێی عینادیمان لەگەڵ بکەی؟!! ئەمڕۆ پشتەملت شۆڕ نەکەی، سبەی شەقەکە حازرە!!


ئەمن پەیامەکەم گەیاند، ئەنگۆش وەک مەسەلەی وشکەساڵیەکەی لێبکەن کەلەمانگی ٩ ئاگادارم کردنەوە واتان زانی شێخ دارا لەگەڵ ٢٠٠ پەڕۆشۆری بەشەکانی جوگرافیای زانکۆکانی کوردستان لە کەش و هەوا دەزانن. هیوادارم ناچار نەبم دوای ٥ مانگی تر ئەو پۆستەتان بەبیر بهێنمەوە.

ڕاگرتنی یارمەتیەمرۆییەکانی ئەمریکا