لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی بێکاری لەنێو دەرچوانی زانکۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ٢٢٣ بەشی ئەکادیمی سەرەمەرگ، ٨٦٠٦ کورسی بەفۆرمی راستەوخۆ رادەگەیەنێت. ئەو بابەتە زەنگێکی زۆر ترسناکە بۆ ستافی ئەو ٢٢٣ بەشە کەلەداهاتوو دەبێت بەبەرنامەی خۆیاندا بچنەوە، هەلپەسێندرین یاخود دابخرێن. حکومەت ناتوانێت دەرچووی زانکۆکان دابمەزرێنێت هەتاکو دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بۆ سلکی سەربازی هەبێت.
پێشنیار دەکەم مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو ٢٢٣ بەشە لێرەو بەدوا بەجلی سەربازی بچنە دەوام. هەریەک لەو بەشە ئەکادیمیانە لەدوای ناوەکانیان پاشگری " پۆلیسی و سەربازی" بەبەشە ئەکادیمیەکانەوە بنێن.
کۆلیژی ئاداب، بەشی مێژووی پۆلیسی و سەربازی
کۆلیژی ئاداب، بەشی جوگرافیای پۆلیسی و سەربازی
کۆلیژی ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان، بەشی پاراستنی رووەک بۆ بەکارهێنانی پۆلیسی و سەربازی
کۆلیژی ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان، بەشی خاک و ئاو بۆ بەکارهێنانی پۆلیسی و سەربازی
کۆلیژی هونەرەجوانەکان، بەشی شیوەکاری پۆلیسی و سەربازی
کۆلیژی ئەندازیاری، بەشی ئەندازیاری روپێوی بۆ بەکارهینانی پۆلیسی و سەربازی
.
.
هەتا ٢٢٣ەمین بەش.
بەڕاستی بابەتێکی گرنگی دیکەش هەیە کە دەمێکی زۆر درێژە لەدڵمە؛ ئەویش داخستنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و کردنیەتی بە دەزگایەک سەر بەوەزارەتی پەروەردە. قابیلە لە ئەمریکا و کەنەدا و ئینگلتەرا گرنگتربین کە وەزارەتی خوێندنی باڵایان نیە؟ لەجیاتی ئەوە وەک ئەڵمانیا، کە وەزارەتیکیان هەیە بەناوی "وەزارەتی پەروەردە و توێژینەوە" هەردوو لایان بەیەک پاکەیج کۆتایی پێهێناوە. والدعی والسلام