پێشنیارێک بۆ خۆپیشاندەرانی توڕەی سەرکوتکراو

دەربرینی نارەزایی بە بەکارهینانی قیژەی فلۆگیستای سویدی

قیژەی فلۆگیستای دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سویدییە کە بووەتە خوویەکی بەناوبانگی وڵات، لەسەر بنەمای هاوارێکی بەکۆمەڵ کە لە تاکێکەوە دەست پێدەکات و لە خۆیەوە بۆ دراوسێکانی و لە دراوسێکانیەوە بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە و لەوێوە بۆ گەڕەکەکەی تر و هتد تا هەموو گوندەکە یان شارۆچکەکە دەگرێتەوە.

هاوارەکە بە ناوی گوندی “فلوگێستا” لە شاری “ئۆپسالا” لە باکووری پایتەختی سوید ناونراوە، چونکە سەرچاوەی ئەم داب و نەریتە ئەو گوندەیە کە خوێندکارانی زانکۆ گەورەترین ڕێژەی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن.

قیژەی فلۆگێستا لەو ئەگەرەدا دەست پێدەکات کە کەسێک تووشی فشاری دەروونی یان توڕەیی بێت و بیەوێت هەوای دەربهێنێت، شەوانە کاتژمێر ١١ دەرگای پەنجەرەکەی دەکاتەوە، کاتی دیاریکراو نییە، بەڵام کاتی نێوان ١١ تا نیوەشەو بە ماوەیەکە دادەنرێت لە بیستنی هاوار لە ناوچەکەدا - و ئەو دەست دەکات بە هاوارکردن لە لوتکەی دەنگیدا.

دوای بیستنی هاواری یەکەم، هەموو دراوسێکان یەکسەر پەنجەرەکانیان دەکەنەوە و دەست دەکەن بە هاوارکردن بۆ هاوسۆزی لەگەڵ کەسی یەکەم، بەم شێوەیە پەنجەرە و دەرگاکان دەکرێنەوە و هاوارەکان بەبێ وەستان بە هەموو شارەکەدا بڵاودەبنەوە، بەجۆرێک کە “هاواری فلۆگێستا” دەبێتە دەنگ بۆ هەموو شارەکە..

لینکی پۆست

Over-choice Paradox