پێشنیارێک بۆ هاتوچۆ

بەبێ هیچ پێشەکیەک لەسەر ڕەوشی هاتوچۆ و سەلامەتی هاوڵاتیان کە هەموومان باش باش دەزانین کە قوربانیەکانی چەند زۆرن، پێتان چۆنە لەجیاتی ٣٠،٠٠٠ پۆلیسی هاتوچۆ ٣ ملیۆن پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر جادەکان بڵاوە پێبکەین؟ سەیرە وانیە؟

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەتوانێت پلاتفۆرمێکی ئۆنلاین دابنێت و پاداشتی بۆ نمونە ٢٥،٠٠٠-٣٠٠،٠٠٠ دینار بداتە هەر هاوڵاتیەک کە سەرپێچیەکی هاتوچۆ بە مۆبایلەکەی دەگرێت و دەینێرێت بۆ پۆلیسی هاتوچۆ. خەڵک ٥ جار بیردەکاتەوە هەتا سەرپیچیەک دەکات. لە ساڵی یەکەمی ئەوکارە، رۆژانە بە سەدان سەرپێچی تۆماردەکرێن. تەق لەنکاو هەمووی حساب بۆ بەرامبەری دەکات و تەجاوز بۆسەر ماف بەشیوەیەکی بەرچاو کەمدەکەیەوە.

دەی با ئەو برگەیەش لە پیناوی ژینگە و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هەر لەزمنی ئەو پێشنیارەی سەرەوە زیادبکەم: پیتان چۆنە هەر ئۆتۆمۆبیلێکی خصوصی لە کات ٧:٣٠- ٩:٣٠ بەیانی و کات ١١:٣٠-٢:٣٠ دوای نیوەرۆ، ئەو میللەتە خیرخوازەی خۆمان بە ڤیدیۆ وینەی بگرن ڤیدیۆکان بنێرن و غەرامەی ١٠،٠٠٠ دینار بۆ تەنها یەک کەس لەناو یەک سەیارەی خصوصی و ٥،٠٠٠ دینار بۆ ٢ کەس لەناو یەک سەیارەی خصوصی و سفر دینار بۆ ٣ کەس و بەرەوسەر بکرێتە قانون؟

نمونەیی نین، بەڵام دەکرێت تاقیبکرێنەوە!

لینکی پۆست

ڕووکەشی لە فیکر لە کوردستان