پێشنیاری باجی سەوز

بەمەبەستی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە سەنتەری قایمقامیەتەکانی هەرێمی کوردستان و پێکانی هەردوو ئامانجی برەودان بە ژینگە و سوککردنی بارگرانی لەسەر کاسبکارانی قەزا و سەنتەری پارێزگاکان، وە پاڵپشت بەکارتی زانیاری و تائید سکن، پێشنیار دەکەم کەوا حکومەت بڕیاری داشکاندن لە باجی دەرامەت یاخود عەقارات لەسەر هەر هاوڵاتیەک بەڕیژەی:


١٠% دابشکێنی ئەگەر سەلماندی کەوا ٧٥ درەختی سەوزی لەسنوری قایمقامیەتی پارێزگا/قەزا هەیە.


١٥% دابشکێنی ئەگەر سەلماندی ١٢٥ درەختی سەوزی لە سنوری قایمقامیەتی پارێزگا یاخود قەزا هەیە.


٢٠% دابشکێنی ئەگەر سەلماندی ٢٢٥ درەختی سەوزی لە سنوری قایمقامیەتی پارێزگا یاخود قەزا هەیە.


٢٥% دابشکێنی ئەگەر سەلماندی ٣٠٠ درەختی سەوزی لە سنوری قایمقامیەتی پارێزگا یاخود قەزا هەیە.

.

.

.

٥٠% دابشکێنی ئەگەر سەلماندی ١٠٠٠ درەختی سەوزی لە سنوری قایمقامیەتی پارێزگا یاخود قەزا هەیە.


ئەو لێخۆشبونە ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە کەخاوەنی مەزرەعەن لە دەرەوی سنوری شارەوانی یاخود قەبارەی کارەکانیان لەسەرووی ٥٠٠ هەزار دۆلارە مەگەر ئەو ژمارەی درەختەکان لەسەرەوە جارانی ١٠ نەکەن.


حکومەتی هەرێم، تازە مادام دەبێت دەخلی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێری، هیچت لەکیس ناچێت ئەگەر باجەکان بەو شیوەیە کەمبکەیتەوە. سیستەمێکی ژینگە دۆستی لەباج و پێبژاردن بۆ سەرجەم سێکتەرەکانی دیکە پەیڕەوبکە. هەم خەڵک قازانج دەکات، هەم ژینگە وهەمیش ئەتۆ هیچت لەکیس ناچێت.

نمونەی سەرکردایەتی مەزن