پێشمەرگە وەک سیڤیلدینست

کەلەئەڵمانیا بووم زۆربەی سەربازەکانی ئەڵمانیا شتێکیان هەبوو بەناوی (Zivildienst). ٢٠٠ هەتا ٣٠٠ هەزار پێشمەرگەی لای خۆشمان ماوەی چەندین ساڵە ئەرکێکی ڕاستەقینەی شەڕکردنیان لە سەنگەرەکان نەبووە و دەچنە دەوام خەفارەتێک دەگرن یان نا و دەگەڕینەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی کارێکی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە کە ئیزافەیەکی بەرهەمهێن بێت بۆ ئابووری ئەنجام بدەن.


پێشنیارم بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بە هەردوو هێزی ٨٠ و ٧٠، ئەو دەیان هەزاران کەسانە جوڵە پێبکەن بۆ خزمەتی ژێرخانی بیناتنان و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و چاککردنی ڕێگەکان و خزمەتکردنی کەسانی خاون پێداویستی تایبەت و ئیمێرجنسی و بانکی خوێن. ئەوانی تر لەڕیگەی شارەوانیەکانی خۆیانەوە بەگەڕبخرێن بۆ دارچاندن و دروستکردنی پۆند و خاوێنکردنەوەی زەویە کشتوکاڵیەکان لە بەرد...هتد..

لەسەر منداڵەکانی گریندایزەر و عادل ئیمام