پێشبینی ٢ مانگ بەر لەئێستای من

لەیەکەم ساڵی هاتنە سەر حوکمی سەرۆکی نوێی ئەمریکا تڕەمپ، عیراق دووچاری ئابلوقەیەکی ئابوری سنورداری بەهێز دەبێتەوە بۆ ئەوەی وەرەقەی گفتوگۆی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەهێزتر بکات لەلایەک و لەلایەکی ترەوە تڕەمپ کە سیاسەتی (Drill Baby Drill) پەیڕەو دەکات، نایەوێت کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی زەرەر بکەن لەرێگەی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر. بە کورتی دەیەوێت نەوتی عیراقی لەبازار کەمبکاتەوە و بۆ ئەوەی توانای پشتیوانی ئێرانی نەمینێت و زەرەرێک لە چین بدات کە کریاری زیاتر لە ٤٠٪ی نەوتی عیراقە و لەبازاڕی جیهانیش بە نەوتی ئەمریکی جێگای بگرێتەوە و دەیان هەزار هەلی کاری نوێ لەناو ئەمریکا بڕەخسێنێت.


هاوکێشەکە ئاسانە: مەهێلە عیراق لە ٢ ملیۆن بەرمیل زیاتر بفرۆشێت بۆ ئەوەی ئەمریکا لەهەموو لایەکەوە قازانج بکات. کەسیش نابی گلەیی لە تڕەمپ بکات، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیەتی. تۆش لەجێگای ئەو بیت ئەوها دەکەیت. باسی ئابڵوقەی سەر بانکەکانیش ناکەم کە ترەمپ زۆر بوێرانە دەیکات. مانگا شیردەرەکەی ئێران و چین ڕۆژانێکی سەخت چاوەڕێیەتی. عیراق و ئێران توشی وشکەساڵیەکی سەختیش دەبن و هەموو پێشبینیەکانی کەش و هەوا دەلێن کە ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە وشکترین ساڵەکان بۆ ناوچەکە. بەداخەوە، پێشبینی ناکەم ٢٠٢٥ باش بێت بۆ عیراق و ئێران. لە کۆتاییدا، دینار زۆر بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت. مەگەر ئێران تەنازولی گەورە بۆ ئەمریکا نەکات، ئەوکات عیراق نەجاتی دەبێت. گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی شەڕەکەی نێوان هەردوو لا عیراقە.

بێستانە تا دێدەوان تا سەرزێی بچوک وەک ناوچەی پیشەسازی نوێ