پێناسی خۆشترین ژیان

تەمەنت ١٠ ساڵە. ڕۆژی پێنج شەممەیە، کاتژمێر ٧ ی بەیانی لەخەو هەڵدەستیت. دەتەوێت خۆت حازر بکەیت بچیت بۆ قوتابخانە. بارانێکی بەخوڕە لەدەرەوە و هەورێکە زگی لەزەوی دەخشێت. لەپڕدا، دایکت دێتە ژوورەوە و پێت دەڵێت، ئەمڕۆ قوتابخانە نیە لەبەر ئەوەی کەشوهەوا زۆر دژوارە. تیڤیەکەی بەرامبەرت هەڵدەکەی و سەیری ئەفلام کارتوونێک دەکەیت. دوای چەند خولەکێک دووبارە دایکت بە سینیەک لەنانی بەیانی گەرم و بەتام دێتە ژوورەوە. دەست بەسەرت دادەینی و دوو سێ قسەی خۆشت لەگەڵ دەکات و پێت دەڵێت واجبەکانی پۆل تا سبەی ئێوارە ناکەین.


بەکورتی، ئەوە پێناسی خۆشترین ژیانە.


هەندێکمان لەو خۆشیە بووین و قەدریشمان نەدەزانی. وامان دەزانی کە قوتابخانە تەواو بکەین دەکەوینە خۆشی. کە کۆلیژ تەواو بکەین دەرگای دونیا بە ڕوومان دەکرێتەوە. نەماندەزانی کەوا کۆمەڵگە دەمانخاتە گێژاوێکی ڕاکردن بەدوای ماددیات و بەناوبانگی و خۆبەراوردکردن لەگەڵ خەڵک. لەگەڵ ئەوانەش کۆمەڵێک بەرپرسیارەتی سەخت و ڕاکەڕاکی بۆ ڕاگرتنی پێگەیەک کە هەستکردن بە خۆشیت لەدەست دەبات.

٣ نەخۆشی فەرمانبەرەکان لە هەرێمی کوردستان