بڕایان دایسۆن، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆکا کۆلا لە ساڵانی ١٩٨٦ هەتا ١٩٩١، لەزانکۆی تەکنەلۆجیای جۆرجیا لە ئەمریکا وتارێکی پێشەکەش کرد کە ٦٠ چرکە زیاتری نەخایاند:
بیهێنە بەرچاوت ژیان وەک یارییە بە ٥ تۆپ، لە هەوادا فڕێیان دەدەیت و هەوڵدەدەیت هیچیان نەکەوێت. یەکێک لەو تۆپانە لاستیکە و ئەوانی تر لە شووشە دروستکراون.
پێنج تۆپەکە بریتین لە: کار، خێزان، تەندروستی، هاوڕێ، ڕۆح.
زۆری پێناچێت تێدەگەیت کە (کارەکە) تۆپە لاستیکەکەیە کە هەر جارێک دەکەوێتە خوارەوە، دووبارە هەڵدەزەقێتەوە. لە کاتێکدا تۆپەکانی تر لە شووشە دروستکراون، ئەگەر یەکێکیان بکەوێت ئەوا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی، یان تێکدەچێت، یان دەشکێت، یان درز دەکات، یان تەنانەت پەرش و بڵاو دەبێتەوە.
in Posts