پشیلەیەک بە بەچکەکەی گوت:
بەچکە خۆشەویستەکەم لەمەودوا بەتەنها ڕووبەڕووی زۆر بارودۆخ دەبیتەوە
بەچکەکە پێی گوت: بەڵام ئەگەر تۆم هەبێت ئاگادارم بیت
دایکی بەهاوارەوە ووتی: ماڵم نییە، ماڵەکەم شەقامە و زۆر مەترسیم بەڕێکرد بۆ ئەوەی بتشارمەوە. بەڵام ئێستا تەمەنت گەورەتر بووە و دەبێت فێر بیت لەناو ئەو جەنگەڵانەی مرۆڤدا بژیت.
بەچکەکە گریا و وتی: دایە بە تەنیا جێم مەهێڵە
دایکی بە ناڕەحەتییەکی زۆرەوە پێی گوت: فێرت دەکەم خواردن بدۆزیتەوە، خۆت لە خۆر بشاریتەوە، ئاگاداری باران بیت و کاتێک هیچت دەست نەکەوت ڕاو بکەیت.
بەچکە سەرسام و دڵتەنگەکە وتی: دایە گیان چی تر هەیە لێمی بشاریەوە؟
پشیلەی دایک پێی وت: لەوانەیە لە ژیاندا بمێنیتەوە، بەڵام لە خراپەی مرۆڤەکان ڕزگارت نابێت. دەبێت کەسە خراپەکان بناسیت. بە ئۆتۆمبیل پانت دەکەنەوە، ژەهرخواردت دەکەن، لێتدەدەن، ڕقیان لێت دەبێتەوە و بۆ خواردنی ئاژەڵی تر بەکارت دەهێنن.
پشیلە ساواکە دەستی کرد بە گریان و داوای لە دایکی کرد هەرگیز بەجێی نەهێڵێت، لە کاتێکدا فرمێسکێکی دایکی لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە و بەچکەکە تێگەیشت کە داهاتووی چی دەبێت...
پشیلەیەکی سەر شەقام هەرگیز خۆشەویستی ناناسێت.
پشیلەیەکی بچووک بەخێو بکە و ژیانی بگۆڕە