بە ٢ دڵۆپە باران، هەیهها هەیهها شەپۆڵیکی بارانی بەلێزمە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەیە. پارێزگاری هەولێر/سلێمانی/دهۆک پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بۆ رۆژی چوارشەم تاکو یەکشەم ڕاگەیاند.
ئەوە بەشێکە لە مینتالتی میللەتی کورد. وادەزانی ئەگەر پشووبەهۆی باران رابگەیەنێت دەچێتە ریزی ئەمریکا، کۆریا، یابان کە زۆرجار بەهۆی زریان پشوو ڕادەگەیەنن. هەست بە نەقصی درێژخایەن لە کەسایەتی خۆمان بارانیش بەکاردەهێنێت بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە. تەپڵ لەبۆ لافاو و زریان دەکوتن چونکە زریان و لافاو لەوڵاتانی پێشکەوتوو هەیە. بەلام لەبەر ئەوەی بەدەگمەن شارێکی ئەمریکی یان ئەوروپی بەهۆی گەرما پشوو رادەگەینن، یاخود ئەوە نۆرم نیە لەوێ، کوردستان ئاگریشی تێبەربی نایکاتە پشوو. بەخێربێیتەوە لەگەل خۆت و هزرت. ئەوە سیاسەت نیە ئەوەندەی کەلتورە.
ئەمن لەجیگای پاریزگارەکان بم نەک ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە پشوو رادەگەینم، بەڵکو هەڵمەتێکی هۆشیاریش دەسپیدەکەم کە خەڵک لەماڵ نەیەتە دەرەوە هەتا زۆر پێویست نەبێت. بەتایبەت هەولێر، کە مەنجەنیقە. سێیەکی ئاویشی نیە. تەپوتۆزو دوکەڵ و گەرمی نەرمەبایەک و پریشکە ئاگرێکی بەسە بۆ ئەوەی خوانەخواستە نیوەی ئاگری تیبەربیت. خودا فرسەتی خەڵکی هەولێر بدات کە چۆن دەتوانن لەو گەرمی و هەوا پیسی و تەپوتۆز و دوکەڵ و بێ ئاوی و کارەبایی و سەدان هەزار سەیارە لەسەر جادەکان، بژین؟! پلەی گەرمی لە سێبەر و لەسەر جادەی ٣٠ مەتری و ٦٠ مەتری ئەکید لەسەرووی پەنجا دەبێت لەو ٢-٣ رۆژەی داهاتوو. لەبەرهەتاویش لە ٨٠ هەتا ٩٠ دەبێت.
لیرەدا دەپرسم، خەڵکی هەولێر تیبینی کەمی باڵندەی وەک چۆلەکە و کۆترەباریکەی نەکردووە؟ ئەوان ئاش بەتاڵیان لێکرد، ئەوها بڕوات خەلکەکەش ئاش بەتاڵی لێدەکات. شارەکە دەبێت بگوازنەوە نێوان مەصیف و شەقلاوە. ئەوجا هەربڵێن شاری ٧٠٠٠ ساڵ و ٦٠٠٠ سال، نایخوات. کە ڕیژەی بارانت ٣٠٠ ملم زیاتر نەبێت، هەر هەتاو بێتە دەر لە چلەی زستان هاوین بێت، بە ٧٠٠ مەتر نەگەیتە ئاو، ئەو هەمووە تەجاوزە بکەیە سەر ژینگە هەستیارەکەی، دارستانێکی کۆنکریتی بۆری ناشیرنت بەناوی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان قیت کردبێتەوە و دیواری بازنەیی کۆنکریتی گەورەت لەچیوەی ٣٠/ ٦٠/ ١٠٠/ ١٢٠/ ١٥٠ مەتریت دروستکردبیت، بەتەمای چی؟ ٢٠ پانکەی تیرە ٥٠٠ مەتری و ١٠٠ موبەریدەی ٤٥٠٠م٣/چرکە لەسەر سەفین و سەری ڕەش دابنێیت هەتا هەوای پاک و فێنکت بۆ بێت؟ فێل لەخۆت دەکەی یان خۆت گێل دەکەی؟
وەرە لە ١٣ گەرمترین شار لەجیهان ١٢ی لە عیراق بێت و بڵێیت جەوەکە ئیحتیادیە گوڵم!هههه
in Posts