پرسیارێک لە ئیرما بۆمبێک

پرسیار لە ئیرما بۆمبێک، ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی ناسراو کرا؛


 چی دەبوو ئەگەر کات بۆت بگەڕێتەوە.. ئایا بە هەمان شێوە ژیانت هەڵدەبژارد؟


یەکەمجار وتی کە پەشیمان نییە لە هیچ کارێک کە کردوویەتی، بەڵام دووبارە هاتەوە و لەو وەڵامەی یەکەمی پاشەکشەی کرد و وتی


ئەگەر بژیمەوە، مانگەکانی دووگیانیم بە گلەیی لە کێشەکان و ئازارەکانی بەسەر نەدەبرد. تێدەگەیشتم کە دووگیانی موعجیزەیەکی ئیلاهییە. چێژم لەوە وەردەگرت کە بەشێک بم لەم موعجیزە و ببمە هۆکاری سەرهەڵدانی ڕۆحێکی دیکە بۆ ناوی جيهان.


هاوین پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانم دانادەخەست لە ترسی ئەوەی ڕەشەبا تەرسریحەی قژم تێک بدات.


هاوڕێکانم زیاتر بانگهێشتی ماڵەکەم دەکرد و چێژم لە کۆمپانیاکەم وەردەگرت سەرەڕای فەرشی پیس و قەنەفە کاڵبووەکە..


ڕێگەم بەخۆم دەدا لە ژووری میوان نان بخۆم و گرنگیم بەوە نەدەدا کە ڕەنگە قەنەفەی ژوورەکە پیس بێت..


زیاتر گوێم لە چیرۆکەکانی باپیرم دەگرت کە باسی منداڵی و گەنجی خۆی دەکرد.


من ئەو مۆمە گرانبەهایەی کەوەک دیاری پێم دراوە بەکارم دەهێنا..


لەگەڵ منداڵەکانم لەسەر چیمەن کاتێکی خۆشم بەسەر دەبرد بەبێ ئەوەی خەمی لەو پەڵانە بخۆم کە ڕەنگە جلەکانم پیس بکات.


لەبەردەم تیڤیدا فرمێسک و پێکەنینم کەم دەکردەوە بەتایبەت لەسەر ئەو چیرۆکانەی کە پەیوەندییان بە منەوە نەبوو..و واقیعەکە بە فرمێسک و پێکەنینەکەی دەژیام..


هەرکاتیک هەستم بە ماندووبوون کردبا دەخەوتم. وام نیشان نادەدا کە ئیشەکەم کاریگەری لەسەرم دەبێت ئەگەر ڕۆژێک وەک پیویست ئەرکەکانم ئەنجام نەدابوایە..


ئەگەر کوڕەکەم خۆی هەڵدا باوەشم، پاڵم پیوەنەدەنا، ئەوە چیە ئێستا سەرقاڵم.


کڕین تەنها لەبەر ئەوەی پراکتیکییە.. یان ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت سنوردارترم دەکرد


زیاتر هەستەکانم بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕی کە خۆشم دەوێن، زیاتر داوای لێبوردن لەو کەسانە دەکرد کە توڕەم کردوون.


هەرکەسێک قسەم لەگەڵ بکات زیاتر گوێم لێدەگرت.


ئەگەر چانسی دووەمم لە ژیاندا بدرابوایە... جوانتر سەیرم دەکرد... دەژیام.. تاقیم دەکردەوە... خۆشیم لە هەموو ساتێکی وەردەگرت...'


ژیان بریتییە لە ئامادەبوونی هۆشیارانە و تێگەیشتن لە ئەولەویەتەکان و توانای جیاوازیکردن لە نێوان 'گرنگ' و 'بەپەلە' هەڵبژاردنی باش لە نێوانیاندا.

ژیان نابێت بەتاڵی بەرسەرببەیت!


Vladimir Vladimirovich Hitler