باوکێک، کە لە نەخۆشخانەیەکدا لە جێگادا کەوتووە، لەکاتێکدا کە یەکێک لە کوڕەکانی خزمەتی دەکات، بە پزیشکەکە دەڵێت:
چیت پێ بڵێم دکتۆر، هەموو کوڕەکانم خوێندنیان لە ئەندازیاری و پزیشکی تەواو کردووە و لە وڵاتانی دەرەوە نیشتەجێ بوون. تەنها ئەم کوڕەم فاشیلە!
پارادۆکسێکی وەها گەورە لە ژیاندا
ئەو کەسانە ستایش دەکرێن کە ئەنانین و لە فەلەکی ژیان و بەرژەوەندی خۆیان دەسوڕینەوە. ئەوانەش کە گرنگی بە دەوروبەر و دایک وباوکیان دەدەن سەرزەنشت دەکرێن.
ئەو کەسانەی لە پێناوی ئاگاداربوون لە دایک و باوکیان گیان و داهاتووی خۆیان بەخت دەکەن، هەرگیز دانیان پێدا نانێن.
کۆمێنت:
ئەوانەی هەموو رۆژیک چیرۆکیکی سەرکەوتنی پیشەیی لەسەر لینکدئین
تۆماردەکەن، ئەگەر چاوەرێی دانپیدانانن لە کەسانێکی وەک ئیمە، دەبێت بیسەلمینیت کەوا چەند گرنگی بە سەرکەوتن لە کار دەدەیت ئەوەندەش گرنگی بە دایک و باوک و کەسانی دەوروبەری دەدەیت.
تۆ ئەگەر خاوەنی ٢ خوشکی (بۆ نمونە) کە گرنگی بەدایک و باوکت دەدەن وبەلام لیرە وینەی ئەو شەهادە و ئەو ئینجازە و ئەو شتانە بڵاودەکەیەوە بەبێ ئاماژەدان بە رۆڵی ئەوان، ئەگەر ببیتە سەرۆکی ئەمریکاش لەلای کەسانی وەک ئیمە لەیەک تووری ناو رزی زیاتر هیچی تر نیت.
in Posts