پیاوچاکێکی بوزی لە شاخەکانی هیمالایا دەژیا، خەڵکی ناوچەکە وەک کەسێکی پیرۆز ڕێزیان لێدەگرت. ڕۆژانە خواردن و دیاری و پارەیان بۆ دەهێنا. بەڵام پیاوچاکە ژیرەکە بەردەوام بوو لە بەخشینی هەموو شتێک - بە هەژاران و لانەوزان. هەندێکجاریش بە کەسانی کەمتر هەژار کە دەهاتنە لای. خۆی تەنها لەسەر پێداویستییە ڕووتەکان دەژیا و خۆی لە خاوەندارێتی هەموو شتێک بەدوور دەگرت.
ڕۆژێک پیاوێکی دەوڵەمەند هاتە لای و پرسی: پێم بڵێ، بۆچی هەموو دیاریەکان دەدەیتە دەستی کەسانی تر، تێناگەم بۆچی مامەڵە لەگەڵ هیچ کام لەم پارەیەی خۆت ناکەیت، ئەوەی دەوڵەمەند بێت ئەکید دڵخۆشترە. '
پیاوچاکەکە بانگهێشتی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵی دابنیشێت و دواتر پرسی: جزدانێکت پێیە؟ پیاوە دەوڵەمەندەکە وتی بەڵێ. دەروێشەکە لێی پرسی: پێم بدە. پیاوە دەوڵەمەندەکە سەرەتا دوودڵ بوو، بەڵام دواتر دایە پیاوچاکەکە. پیاوچاکەکە بەردەوام بوو و وتی: ئێستا چاوەکانت دابخە. پیاوە دەوڵەمەندەکە چاوەکانی داخست. دەروێشەکە لێی پرسی: ئێستا پێم بڵێ هەست بە چی دەکەیت. پیاوە دەوڵەمەندەکە لە وەڵامدا وتی: زۆر نائارامم چونکە نازانم لە کاتێکدا چاوەکانم داخراوە چ بە جزدانەکەم دەکەیت، ڕەنگە پارەکەم ببەیت.
دوای ماوەیەک پیاوچاکەکە جانتاکەی پێدایەوە و پاشان ڕێنمایی پیاوە دەوڵەمەندەکەی کرد کە هەموو پارەکە دەربهێنێت و دواتر جانتا بەتاڵەکەی پێبدات و چاوەکانی دابخاتەوە. دەروێشەکە دیسانەوە پرسی: پێم بڵێ ئێستا کە جانتا بەتاڵەکەم بە دەستەوە گرتووە، هەست بە چی دەکەیت. پیاوە دەوڵەمەندەکە وەڵامی دایەوە: هەست بە ئارامی دەکەم، چونکە چیتر پێویست ناکات بیر لە پارەکەم بکەمەوە.
پاشان پیاوچاکەکە وتی: دەبینیت، ئێستا زانیت بۆچی هەموو کەلوپەلەکانم دەبەخشم، کاتێک هیچم نییە، پێویست ناکات بەردەوام بیری لێبکەمەوە و نیگەران بم لەوەی کە ڕەنگە کەسێک شتێکم لێ بسەنێتەوە، من لەناخەوە ئازادم چونکە من وازم لە هەموو موڵک و سامانێک هێناوە. ئێستا بیر لەوە بکەرەوە، کێ لە ئێمە دڵخۆشترە؟
وانە: کەس ناڵێت وەک ئەو پیاوچاکە بوزیە بە! بەڵام ئەگەر وادەزانی پارە مانای دڵخۆشیە، تۆ هەڵەی. پارە هۆکارێکە بۆ دلخۆشکردن بەڵام مەرج نیە تاکە هۆکاربێت. چ بکەیت، گەدەی تۆ، ژیانی تۆ، گەنجی تۆ سنوردارە. ئەگەر سیڤ جۆبزی ملیاردێر ئەگەری چاکبونەوەی لەنەخۆشی شیرپەنجە بە ١٥ ملیار دۆلار هەبوایە، دڵنیابن دوو دڵ نەدەبوو بیدات. هەرگیز بەسوک سەیری نعمەتەکانی تر مەکە لەژیان. دڵخۆشی بژاردەیە و بریارە لەناخت. دەکرێت بژاردەی پارە لاببەیت و دڵیشت خۆش بێت. کەم نین ئەو کەسانەی ئەوهان لەژیان.