بەڕای هەر مرۆڤێکی ژیر، ئێران بۆ دەبێت دوژمنی ئیسرائیل بێت یان ئیسرائیل دوژمنی ئێران بێت؟ ئایا بستێک خاکی یەکتریان داگیرکردووە؟ هیچ ململانێکی سنوریان هەیە؟ ئێران لە ساڵی ١٩٥٠ بەرەسمی دانی بە ئیسرائیل دانەناوە؟ ئەوان دۆستایەتیەکی مێژوویان نیە؟ ئایا شەرێکیان کردووە لە میژوو بێجگە لە یاریەکی پینگ پۆنگ بە رۆکیتی بالستی ٣٠کگم تی ئین تی، ئەویش لەو دواییە؟ شەڕێک لە نوکتە دەچێت. وەک ئەوەیە لەجەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیا بە یەکێتی سۆڤیەتی بگوتبا خۆتان بگرن دوای دوو هەفتە و رۆژی دووشەم کات ١٠:٣٠ خولەک هێرش دەکەینە سەر ستالینگراد
کەسی ژیر زۆر بەئاسانی تێدەگات کەوا سوتفە نیە لەو ماوەیە یەک لەدوای یەک لە سەرکردە بەرهەلستکارەکانی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بە سیستماتیکی دەکوژرێن. بە کوژرانی ئیبراهیم رەئیسی دەستیپێکرد و بە لەناوبردنی سەرجەم سەرکردەی هێزە بەرهەڵستکارەکانی دژ بە ئیسرائیل و رۆژئاوا کۆتایی دێت. ئەوانەی ئەو هەموو ڕووداوە یەک لەدوای یەکە مەنهەجیانە لەو ماوە کورتە بە سوتفە دەزانن، پیویستە پشکنینێک بۆ مێشکی خۆیان بکەن.
ئەو دوو دەوڵەتە لەناوچەکە دوژمنی یەکتر نین بەڵکو ڕکابەرێکی سەرسەختی یەکترن لەسەر ئەوەی کامیان دەست بەسەر شادەماری وزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیلالی عیراق و شام دەگرێت. بەڕای من، دوای ماوەیەکی درێژ لە دانوستانی نهێنی، هەردوو دەولەت گەیشتنە ڕێککەوتن کەوا ئالوگۆڕیکی دەورەکان بکەن. ئێران دەستبەرداری سەرجەم دەستە دروستکردەکان و دوژمنانی رۆژئاوا دەبێت، لەبەرامبەر ئەوەش ئەمریکا و ئیسرائیل ئێران دەگەڕێننەوە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەشێک لە ئابلوقە ئابوریەکانی لەسەر هەڵدەگرن. ئەوەی گوێی لە قسەکانی ترامپ بێت، تیدەگات ئەوە خۆئامادەکردنی ئەمریکایە بۆ ئەو بابەتە.
ئەتوو بڵێی ئێرانی ئەوەندە گەمژە بن بەرژەوەندی وڵاتەکەیان لەسەر غەززە و خاکی عەرەب بخەنە مەترسی؟ گریمان غەززە سەرکەوت بەسەر ئیسرائیل، ئێران چی لە غەززە دەوێت؟ هەموو غەززە بفرۆشیت نرخی گەرەکێکی تەهران ناکات. ئەوە قودسیان رزگار کرد، ئێرانی قودس رزگار دەکەن و دەیدەنە عەرەب؟! هەی ترحێو!! مەگەر ماندوکردنی ئیسرائیل نەبیت لەوەی تەنازولی بۆ بکات هەندێکی تر دەست ڕۆیشتوو بێت لە ناوچەکە. بۆ ئیرانیەکان، کەکار گەیشتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی و مانەوەی رژێم، نەک غەززە، لوبنان و سوریا و عیراقیش ناگۆرنەوە بەیەک گوندی ئێران.
هەرچی رووبدات لەو ماوەیەش، شانۆگەریەکە کە قوربانیەکانی سەرجەم ئەوانە دەبێت کە تەگەرەن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە گشتگیرە نهێنیەی لەنێوان ئێران لەلایەک و ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی لەلایەکی ترەوەیە. مەگەر دەوڵەتی ئێران ئەوەندە لاواز بێت، هەرچی هاتو رۆیی کیلۆیەک تیئێنتی لەگەڵ خۆی بباتە ناو ئێران و بڵێت بە روخسەتتان یەک کیلۆ حەلوا دەخەمە ژێر قەنەفەی میوانێکی پایەبەرزتان😂
ئێران لەگەڵ ئیسرائیل دوژمنی یەک نین و دۆستی یەکیش نین، رەکابەری یەکن. هەمووکاتیش ئەگەری بەیەکگەیشتنی رەکابەرەکان هەیە لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش. پەیوەندیە نێودەولەتیەکانیش هەمیشە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت.