پەیامێکی تر بۆ دایک باوکە خۆویستەکان

بانگەوازێک بۆ دایک و باوکانی خۆشەویست، ئەگەر دەتەوێت سەری منداڵەکانت لەقوڕ بنێی و لەدەستیان بێزاری و دەتەوێت دەگەیەکی کەمەرشکێنیان لێبدەی، دوای ١٢ ساڵ رەنج بەخەساریان بکەی؛ تکایە، تکایە، تکایە بیانێرنە ئەو بەشە ئەکادیمیانەی خوارەوە:


١- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئاداب/پەروەردەی جوگرافیا بەو شێوە و پرۆگرامەی ئێستا؛


٢ - سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئاداب/پەروەردەی مێژوو و شوێنەوار بەو شێوە و پرۆگرامەی ئێستا؛


٣- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئاداب/پەروەردەی زمانی کوردی بەو شێوەی ئیستا؛


٤- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئاداب/پەروەردەی زمانی عەرەبی بەو شێوەی ئیستا؛


٥- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئاداب/پەروەردەی شەریعە و ئاینی بەو شێوەی ئێستا؛


٦- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان کارگێڕی و ئابوری و..هتد بەو فاڵطۆخانەی ئێستا؛


٧- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


٨- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی زانست بەشەکانی جیۆلۆجی و ژینگە بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


٩- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی زانست بەشەکانی بایۆلۆجی/فیزیا/مێدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


١٠- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی ئەندازیاری بەشەکانی نەوت و بەنداو و تەلارسازی و ڕووپێوی و کیمیاوی بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


١١- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی؛ دەرمانسازی و تاقیگەی پزیشکی و ددانسازی بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


١٢- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی؛ کشتوکاڵ وەک بەشەکانی به‌روبوومی كێڵگه‌یی, دارستان, خاك و ئاو, پاراستنی ڕووه‌ک بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا؛


١٣- سەرجەم بەشەکانی کۆلیژی/فاکەڵتی یاسا بەو پرۆگرامە و زۆروبۆری و بەرێوەبردنەی ئێستا.


تکاتان لێدەکەم، نەکەن لە دەرچوەکانیان بپرسن! نەکەن لە ژێرخان و پرۆگرام و بەڕێوەبردنی ئێستایان بپرسن! خۆتان لەخەتی گێلی بدەن!


تکاشتان لێدەکەم فێری هیچ پیشەیەکی تەکنیکیان مەکەن! مەهێلن بزمارێک لەدیوار بچەقێنن! مەهێلن بەشداری لەیەک خولی ڕاهێنان بکەن! چاولیکەریۆکەی بکەن بۆخۆتان! چۆن دەبی کچی/کوڕی فلانی ناسیاوتان ئەندازیار بێت و هی ئێوەش تەکنیکیەکی فاشل؟ پارە و بژێوی ژیان چیە؟!!چڵکی دەستە!! ١٠ ساڵ لەماڵەوە دابنیشن بێ مووچە و بێکار، زۆر خۆشترە لەوەی یەک خولەک بێگانەیەک پێت بڵێت کچەکەت/کوڕەکەت دەرچوو نیە!!


پەیامێک بۆ دایک و باوکە خۆویستەکان