پەیامێک بۆ دایک و باوکی خوێندکاران

قوتابخانەیەک لە سەنگافورە لە پێش تاقیکردنەوەکان پەیامێک بۆ دایک و باوکی خوێندکاران دەنێرێت ئەوە ناوەرۆکی نامەکەیە:

دایک و باوکانی ئازیز:

خەریکە تاقیکردنەوەی منداڵەکانتان دەست پێدەکات، ئێمەش دەزانین کە ئێوە زۆر نیگەرانن لە ئەدای منداڵەکانتان، بەڵام تکایە لەبیرتان بێت:

- کە لەنێو ئەو خوێندکارانەی کە ئەم تاقیکردنەوانە ئەنجام دەدەن هونەرمەندێک هەیە، پێویست ناکات لە بیرکاری تێبگات؛ خاوەنکارێک هەیە مەرج نییە شارەزا بێت لە مێژوودا؛ مۆسیقژەنێک هەیە مەرج نییە لە کیمیادا سەرکەوتوو بێت؛ و لەوێشدا وەرزشوانێکە کە تەندروستی جەستەیی و لەشجوانی گرنگترە لە نمرەکانی لە فیزیا..

ئەگەر کوڕەکەت نمرەی بەرزی وەرگرت، ئەوە کارێکی گەورەیە، بەڵام لە ئەگەری بەدەست نەهێنانی، مەیکە بە بابەتی گاڵتەجاڕی و وا مەکە متمانە بەخۆبوون و کەرامەتی لەدەست بدات.

ئارامیان بکەرەوە و ڕوونی بکەرەوە کە ئەمە تەنها تاقیکردنەوەیەکی بچووکە و لە ژیاندا شتی گرنگتر هەیە.

پێیان بڵێ کە تۆ خۆشت دەوێن، نیشانەکانیان هەرچییەک بێت، هەرگیز حوکمیان لەسەر نادەیت. دڵنیایان بکەرەوە..

یەک تاقیکردنەوە و نمرەی خراپ خەون و بەهرەیان نادزێت.

- تکایە بۆ ساتێکیش بیر مەکەرەوە کە ئەندازیار و دکتۆر دڵخۆشترین مرۆڤی سەر ڕووی زەوین.

لینکی پۆستەکە

مریشکەکەی ستالین