پەیامێک بۆ دایک و باوکە خۆویستەکان

ئەو دایک و باوکانەی کەتەنها لەبەرئەوەی خەڵکی بڵێن کوڕ و کچەکانیان؛ دخطۆڕڕن، ئەنداضیاڕڕڕن، خەڕڕیجی ضانکۆن... ٤ هەتا ٦ ساڵ لە تەمەنی ئەوان بەفیرۆدەدەن و دواتر ٣٠ ساڵ دەیانخەنە بەردەم بژاردەی یەکجار ناخۆش، حەقی سەرپانکردنەوەیان هەیە. لوتکەی ئەنانیەتە لەبەر وێنەی خۆت لەناو کۆمەڵەگا داهاتووی ئەوان بخەیتە ناو قومارێک کە زۆرجار بەدۆڕاندنی خۆشیان کۆتایی دێت.


دەلێگەڕی ببێت بە وەستای کارەبا، ببێت بە وەستای لەبغ و بۆڕیچی و فیتەر و بۆیاغچی بە ٦ مانگ. کام لەو ئەنداضیارانە بەقەد وەستایەکی کاشی پارە پەیدا دەکەن. لەبەرچی لێدەگەڕێی کچەکەت بچێتە ددانسازی کە سوڕ بزانی ددانساز داهاتوی نیە. بۆ یەخسیریان دەکەن و بەدرۆی بڕوانامە هەوایان تێدەکەن کە دواتر دەستیان نەچیتە یەک ئیش و هەموو ئەوکارانەی کە کادیرێکی مامناوەند و پیشەساز دەیکات عەیبەبێت لەلایان.


٥ ساڵ لەمالەوە دایدەنیشێنی بێ ئیش. چ لە بڕوانامەکەی بکات دوو دیناری پێ پەیدا نەکات؟ بۆ ئەصلەن خوێندنی کە لەکۆتایی وەک هەر کەسێک کە هیچی تەواونەکردووە هەر خەریکی باسی کولیچە و برنج و کەلانەیە؟ لەماڵەوەش دەبنە بۆمبێکی تەوقیتکراو و ڕقی چارەنوسی ڕەشیان بەدارودیوار دادەڕیژن. خودا ئەو روحمەی کردیە کە ئەوان موچەیەکی خانەنشینیان هەیە، بیرتان لینەکردیتەوە بمرن بێکار چ بکەن لەماڵ و چۆن بژێوی ژیانیان دابین بکەن؟ بەس چ بڵێین لەگەل ئەو مێشک حولحولیانەی کە وێنەی خۆی لەلای کەسێکی بێگانە لەدڵخۆشی کور و کچەکانی پێ گرنگتر بێت!

کارسازی و پارکی تەکنەلۆژیا و زانکۆی هەرێم/ زانکۆی گەڕۆک