لەوانەیە بیرۆکەیەکی سەیر و عەجیب بێت، بەڵام دەکرێت بازاڕێکی گەورە بۆ گەنجەکان دروست بکەین بەوەی کۆمەڵێک زانای کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی بانگێشت بکرێن بۆ ئەو پەیمانگەیە بۆ ئەوەی گەنجەکانی هەرێمی کوردستان فێربکەن سود لەبازاڕی جیهانی ببینن لەلایەک و لەلایەکی تر کورد باشتر بناسێنن بە جیهان لەوەی ئێمەش چەندین هاوشیوەی یاسین جەنگیز لەچەندین بواری تر بەشیوەیەک کە تەقلیدی تێدا نەبێت دروست بکەین و سود لە رووکەشی خەڵک وەربگرین لەو سەردەمە. کوانێ کاک پرۆفیسۆرەکانی زانستی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی؟ بزانین دەتوانن پەیمانگەیەکی ئەوها دروست بکەن و سەرنجی خەڵک ڕابکێشن و ببن بەسەرچاوەی داهات بۆ گەنجەکان لە ڕیگەی فێرکردنیان؟
مەرج نیە وەک کاک یاسین سەما بە ورگیان بکەن، بەڵام مەرجە کاری ئەوها بکەن کە سودی بەڕاستی بۆ پەروەردە و مۆڕال و سومعەی کورد هەبێت. نەوەک بێت دوو بەندی کوردی سەقەت بڵێت کە لەسنوری کوردستان نەچیتە دەرەوە. خەلک لە وڵاتان پێمان بڵێن، ئەوە چ ئەدایەکی قەرەجانەیە؟! کە ریکلامێکت کرد و کەسێکی چیکی یان
.تورکی یان عەرەبی پێی سەرسام نەبوو، هەر لەبازنە داخراوەکەی ٣ پارێزگاکە دەرنەچیت، نەیکەی باشترە.
هەمیشە گوتومە، کارێک سنوری وڵاتەکەی خۆت نەبەزێنێت ئەوجا چ میوزیک بێت چ هونەر، لەو سەردەمە بەکەلکی یەک توری رزی نایەت بۆ کورد. کە واتکرد عەرەبێک چیژ لەمیوزکەکەت ببینی، یابانیەک بەلاوەی خۆش بێت، ئەوە سەرکەوتنە بۆ میللەتەکەت. ئەو ستایلە سەقەتەی ئێستا دەبێت سەرلەبەری بگۆڕێت.