پەڕۆشۆر ودۆستەمی ئەفغانی

لەگەڵ ڕێزم بۆ کەمینەیەک لە پرۆفیسۆرەکانی کوردستان، ئێستا بوون بە پرۆفیسۆر (پەڕۆشۆر) تەنها ١١ توێژینەوەی سەر و گوێ شکاوی پێویستە. بەداخەوە ئەو ناونیشانە کە زۆر مەزنە وەک ناونیشانە سەربازیەکانی لێهاتووە کە لە قەزایەک لەوانەیە ٥٠ عەقید و ٥٠ پەڕۆشۆری تێدابێت کە تەنها سودیان وەک بڵقێکی سابونی بەڕواڵەت زل و بە ناوەرۆک بەتاڵی لێهاتووە. ئەو پەڕۆشۆرانە سودی یەک دەسکە توری ڕزیویان نیە بۆ ئابوری و ژینگەی کوردستان و ڕاکە ڕاکی کۆکردنەوەی ملیۆنەها دیناری مانگانەیان هەیە کە تەنانەت نازانن چۆنیش وەبەرهێنای تێدا بکەن و یەکەم بیرۆکەی مەزنی بازرگانی بە مێشکیان دابێت پێدانی ٥٠ هەزار تا ١٠٠ هەزار دۆلارە بە لێکسەزێک. جیاوازیان چیە لەگەڵ نەخوێندەوارێک؟


زۆربەیان وەک مارشال دۆستەمەکەی ئەفغانستانن بە ٥٠٠ مەدالیا و بروانامەی سەبازی بەرگەی یەک ڕۆژی تالیبانی نەگرت!!!

ڕێگەی پلاستیکی