پەرەپیدانی ئابووری قەزا و ناحیەکان

یەکێک لە کێشە گەورەکان لە قەزاکان و ناحیەکان لێشاوی شاردراوەی پارەیە لەو شوێنانە بۆ سەنتەری پاریزگاکان. دەبوایە حکومەت پلانێکی هەبوایە بۆ رێگرتن لەچوونی بۆناو پارێزگاکان. قەزای کۆیە بۆ نمونە، هەموو مانگێک بری زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری دیتە ناو لە شیوەی مووچە. دەپرسین لە ١٠ ملیار دیناری مانگانە، ئەگەر وا لە خەڵک بکەین کە قەناعەتی بێت ٣٠% ی لەناو شارەکە سەرف بکات، ئەوە سالانە دەکاتە ٣٦ ملیار دینار. ٣٦ ملیار دینار کە دەکاتە ٢٤ ملیۆن دۆلار بێت و بچیت، بیکاری دەمینێت بەڕای ئێوە؟ ئەی شەقلاوە کە بویتە حەدیقەی خەلفی هەولێر لەبەر ئەو بابەتە. سەرجەم قەزاکانی دیکەی کوردستان هەمان کێشەیان هەیە. بەڵام هەتا دوورتربێت لەسەنتەری پاریزگاکان، وەزعیان باشترە.


چۆن رێگەبگرین؟

یەکەم: بەهیچ شیوەیەک حکومەت ریگەنەدات مینی مارکیتی زنجیرەی وەک تیمارت و هەفتەبازار و...هتد لەسەنتەری ئەو قەزایانە بکرێتەوە. دووجار زەرەریان هەیە. زەرەری یەکەم کاریگەری لەسەر دوکانە بچوکەکانە. دووەم زەرەر، بردنی پارەکەیە بۆ چەندکەسانیک کە لە کۆتایی لە سەنتەری پاریزگا وەبەرهینانی پێدەکەن.

دووەم: هەلمەتێکی راگەیاندنی گشتگیر لەسەر قەناعەت پێهینانی دانیشتوانی قەزاکان کەوا چیان پێویست بوو هەتا پییان دەکرێت لەشاری خۆی سەرفی بکات نەک لە سەنتەری پاریزگاکان.

سێیەم: دامەزراندنی بزنسی بەکۆمەڵ ی هاوشیەوەی کۆرپۆرەیشن لەقەزاکان.

لینکی پۆست

هەموومان شایەنی بەزەیین