پەندە جوانەکانی میزۆپۆتامیا، بەشی ٢

بەشی دووەمی پەندە سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشوریەکان


گایە بێگانەکە چیمەنەکە دەخوات، گای خاوەن کێڵگەکەش لە برسێتییەکی زۆر خەوتووە.


دڵی ڕەق خودایەکی دڕندە دەپەرستێت، دڵێکی میهرەبانیش خودایەکی میهرەبان دەپەرستێت.


شەرمەزارییە پیاوێکی ئاینی ببێتە زورنالێدەر.


دراوسێکەت خۆش بوێت، بەڵام سیاجەکەی نێوانتان دامەبەزێنە.


هاوڕێ نزیکەکەت لە برا دوورەکەت باشترە.


دەنگت نزم بکەرەوە، چونکە ئەگەر کەسێک بتوانێت بە دەنگێکی بەرز ماڵێک دروست بکات، کەرێک دەتوانێت لە یەک ڕۆژدا دوو خانوو دروست بکات.


مەهێڵە کەس هەنگاو بنێتە سەر پێیەکانت، چونکە سبەی لەوانەیە هەنگاو بنێتە سەر ملت.


بەرد لەسەگێک بگرە کە خاوەنەکەی جێدەهێڵێت و بەدوای تۆدا دەڕوات.


هەرکەسێک خۆشەویستی بکات، دەبێت تەحەمولی کۆیلایەتیش بکات.


پێویستە دوای هەموو شکستێک خۆت کۆبکەیتەوە، چونکە کەوتن بژاردە نییە.


ئەو مەڕانەی کە بە چەند ئاراستەیەک هەڵدێن، دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ گورگەکان.


ئەوەی نەزانێت خۆشەویستی بکات، شایستەی ژیان نییە.


جوانی کاڵ دەبێتەوە، بەڵام ناوێکی باش بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.


ئەو مافەی لە ڕێگەی زەلیلکردنەوە دەدرێت، شەرمەزاری دەهێنێت نەک کەرامەت.


پیاوی ئاینی مەکەنە سەرکردە، چونکە خوداوەندەکان لە پێناو پەرستن ئەوانی دروست کردووە.































ئەدیسۆنی نەگریز